وه‌زاره‌تی گواستنه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم ٩ ساڵه خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتی بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك به بڕی ٦ ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر ساڵێك دابین كردووه، به‌ڵام یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه له‌و خزمه‌تگوزارییه بێبه‌ش كردووه.
ساڵی ٢٠٠٨ وه‌زاره‌تی گواستنه و گه‌یاندن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كدا ئینته‌رنێتی به‌رده‌وامی بۆ هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك دابین كرد، خزمه‌تگوزارییه‌كه تا ئێستا به‌رده‌وامه و ساڵانه ٦ ملیۆن دۆلار ده‌درێت به كرێی ئینته‌رنێتی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ئه‌و دوو پارێزگایه و خزمه‌تگوزارییه‌كه بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه‌كان له سه‌نته‌ری پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كاندا دابین كراوه.
ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌ڵێت: له ساڵی 2008دا حكومه‌تی هه‌رێم رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی هێڵی ئینته‌رنێتدا كردووه بۆ دابینكردنی هێڵ بۆ داموده‌زگا حكوومییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك، دابینكردنی هێڵه‌كه سه‌نته‌ری پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كانی گرتووه‌ته‌وه به سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حكوومییه‌كانه‌وه.
مانگانه ٥٠٠ هه‌زار دۆلار ده‌درێت به كرێی هێڵی ئینته‌رنێت، پێشتر بڕی كرێكه زۆر زیاتر بوو، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه له ٣٠% كرێكه‌یان دابه‌زاندووه، له ئێستاشدا حكومه‌ت زیاتر له 15 ملیار دینار قه‌رزای ئه‌و كۆمپانیایه‌یه.
وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن سلێمانی له دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێت بێبه‌ری كردووه و وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت له‌و باره‌یه‌وه وتی: له كابینه‌ی شه‌شدا هه‌وڵمان دا بۆ پارێزگای سلێمانییش هێڵی ئینته‌رنێت دابین بكه‌ین، به‌ڵام به‌شێك له فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان خۆیان هێڵه‌كه‌یان دانابوو بۆیه ئه‌و كاته دانه‌نرا.
دابینكردنی هێڵی ئینته‌رنێت و خه‌رجكردنی بودجه‌یه‌كی زۆر له كاتێكدایه هێشتا سیستمی به‌ڕێكردنی كاروباری حكومه‌تی هه‌رێم و هاووڵاتییان ئه‌لیكترۆنیی نییه.
دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ یه‌كه ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك نیگه‌رانیی به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانیی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پارێزگای سلێمانی پاره‌ی سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنی نۆرماڵ و ئینته‌رنێتی ڕاگرتووه به هۆی نه‌بوونی بودجه‌ی پێویسته‌وه.
ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریی ته‌له‌فۆناتی نۆرماڵ و ئینته‌رنێتیان نه‌ماوه و پێشتریش له‌سه‌ر نه‌سریه‌ی پارێزگاری سلێمانی كرێی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه ده‌درا.
وتیشی: زۆرێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان پێویستیان به هێڵی ئینته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی نۆرماڵه، به‌ڵام حكوومه‌ت بۆمان دابین ناكات، له كاتێكدا له هه‌ولێر و دهۆك ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه به‌رده‌وامن و مانگانه بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، ئه‌مه جیاوازیكردنه له نێوان پارێزگاكاندا.
ئاژانس