شەوکەت محەمەد بەڕێوەبەری کۆمپانیای خۆراک لەسلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، “دابەشکردنی بەشەخۆراک بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەستیپێکردوەو ئێستاش دەست بەدابەشکردنی زەیتی مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵکراوە”.
ئاماژهی بهوهشدا، ئەو بەشەخۆراکانەی دابەشدەکرێن بریتین لەزەیت و شەکرو برنج و ئارد، ھەرکاتیش بەدەستمان بگات بەھاوڵاتیان دەدرێت.
وتیشی:”بەدواداچونمان لەبارەی بەشەخۆراکەکانی دیکە لەگەڵ بەغدا کردوەو پێمانڕاگەیەندراوە کە گرێبەستی تایبەت بەدابینکردنی بەشەخۆراکەکانی دیکە بەکۆتاھاتوەو چاوەڕواندەکرێت لەھەفتەی داھاتودا بەشە شەکرو برنجمان بەدەستبگات و بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت، “دەبوایە شەکرو برنج لەم ھەفتەیەدا بگاتە دەستمان و بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت”.
سەبارەت بەبەشە ئاردیش وتی:”دابەشکردنی ئارد بۆ مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ دەستیپێکردوەو دەدرێتە ھاوڵاتیان، بەڵام ئەوەی بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو لەسەرتاسەری عیراق دابەشکردنی بەشەخۆراک سستی پێوەدیارە، ئێستاش لەمانگی نیسان نزیکدەبینەوە، تازە دەست بەدابەشکردنی خۆراکی مانگی یەکی ئەمساڵ کراوە”.