به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكیه‌وه له شه‌وی ڕابردووه هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ڕاگیراوه.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت غازی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به ڕاگه‌یاند “له‌كاتی كاركردن له‌نزیك بۆری هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا شۆفڵێك به‌هه‌ڵه بۆریه‌كه‌ی شكاندووه و به‌و هۆیه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وت ڕاگیراوه”.
ڕاشیگه‌یاند “تائیستا هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ستپێنه‌كردووه و چاككردنه‌وه‌ی بۆریه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌خایه‌نێت”.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ركوك زۆرترینی له هه‌ردوو كیڵگه‌ی (بای حه‌سه‌ن و ئاڤانا) به‌رهه‌م دێت, كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كریت و به‌رهه‌می ڕۆژانه‌یان خۆی له 270 هه‌زار به‌رمیل ده‌دات.
به‌گوێری زانیاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ئێستا كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كان ده‌كرێت و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌كورترین ماوه‌دا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.