له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتانی جیهان بانگه‌شه‌ی گه‌شتیاری بۆ وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز شه‌ش ناوچه‌ی جیهان به‌ڕووی گه‌شتیاران و هاووڵاتیانادا داخراوه‌و سه‌ردانكردنیان قه‌ده‌غه‌یه.
لیستی ئه‌و شه‌ش ناوچه‌یه‌ی جیهان بریتین له:
1- ناوچه‌ی 51 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا:
ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ویلایه‌تی نیفاداو به نهێنیترین ناوچه‌ی جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت، له ساڵی 1951 له‌لایه‌ن ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكاوه راگه‌یه‌نراوه، له‌و ناوچه‌یه‌دا تاقیكردنه‌وه زانستییه‌كان ئه‌جام ده‌درێت و هه‌روه‌ها چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌و ناوچه‌یه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆریش پێیانوایه كه مرۆڤه‌كانی گه‌ردوون له‌وێدا ده‌ژین.
2- ئه‌شكه‌وتی لاسكو له وڵاتی فه‌ره‌نسا:
ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌وێته رۆژئاوای فه‌ره‌نساو یه‌كێكه له كۆنترین و دیارترین ئه‌شكه‌وته‌كانی جیهان، ژماره‌یه‌كی زۆر تابلۆ‌و هه‌ڵكۆڵینی جیاواز له‌سه‌ر دیواره‌كانی نه‌خشێنراون به‌و هۆكاره‌ش به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخراوه. ئه‌شكه‌ته‌كه‌ش بۆ یه‌كه‌مجار له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه‌و له ساڵی 1963ـه‌وه گه‌شتكردن بۆی قه‌ده‌غه‌كراوه.
3- دوورگه‌ی سینتینل له وڵاتی هیندستان:
ئه‌م دوورگه‌یه ده‌كه‌وێته كه‌نداوی بنغال، یه‌كێكه له ناوچه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی جیهان بۆ گه‌شتكردن، به‌و هۆیه‌ی كه دانیشتوانی ئه‌و دوورگه‌یه تائێستا له ژیانی پێشكه‌وتوو بێیه‌شن و ئاره‌زووی تێكه‌ڵاوی هیچ كه‌سێكی جیاواز له خۆیان ناكه‌ن، به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسی بزنس ئینسایده‌ری ئه‌مریكی ماوه‌ی 60 هه‌زار ساڵه ژیان به‌هامانشێوه له‌و دوورگه‌یه به‌ڕێده‌كرێت.
4- دوورگه‌ی بوفیجلیا له وڵاتی ئیتالیا:
ئه‌م دوورگه‌یه ده‌كه‌وێته نزیك شاری بندوقیه له وڵاتی ئیتالیا‌و به‌وه ناسراوه كه تارمایی و رۆحی جیاوازی له‌خۆگرتووه، بۆیه هاتوچۆكردنی خه‌ڵك بۆی قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كانیش حكومه‌تی ئیتالیا به‌بڕی 20 ملیۆن دۆلار له‌هه‌وڵی نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوورگه‌یه‌دایه.
5- مه‌زارگه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی كین شی هونغ له چین:
ئه‌م مه‌زارگه‌یه ده‌كه‌وێته شاری زیان له خۆرهه‌ڵاتی چین، به‌ڕێكه‌وت له ساڵی 1974 دا دۆزراوه‌ته كه 6 تا 8 هه‌زار په‌یكه‌ری سه‌رباز كه له قوڕ دروستكراون بوونی هه‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا، كه له‌لایه‌ن ئیمپراتۆره‌وه دروستكراون تا له‌گه‌ڵیدا بنێژن بۆ به‌رگری لێكردنی له دونیای كۆتاییدا.
6- یانه‌ی 33 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا:
ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌وێته نزیك شاری دیزنی لاند له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا، له ساڵی 1967 كراوه‌ته كه خه‌ڵكانی ئاسایی ناتوانن سه‌ردانی بكه‌ن. چونكه ته‌نها كه‌سه به‌ناوبانگ و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌توانن سه‌ردانی بكه‌ن به‌وهۆیه‌ی بلیتێكی یانه‌كه تێچووی 25 بۆ 100 هه‌زار دۆلار ده‌بێت، كه‌سێك بیه‌وێت به‌شداری له‌و یانه‌یه‌دا بكات ده‌بێت بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك چاوه‌ڕوان بێت تا یانه‌كه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه ئه‌گه‌ر له كه‌سه به‌ناوبانگه‌كان بێت.