28 ملیۆن دینار له‌ بانكێكی سلێمانی ده‌بردرێت

 
له‌ بانكی ئاشتی له‌ شاری سلێمانی،28 ملیۆن دینار له‌ڕێگه‌ی چه‌كێكی ساخته‌وه‌ ده‌برێت، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكه‌كه‌ش ده‌ڵێت “سه‌ره‌داوێكمان ده‌ستكه‌وتووه‌”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ نه‌وای راگه‌یاند له‌ بانكی ئاشتی له‌ شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه‌ چه‌كێكی ساخته‌ براوه‌ و بڕێك پاره‌ی پێڕاكێشاوه‌.

سالار غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ئاشتی و له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی “راسته‌ له‌ بانكه‌كه‌مان ئه‌و كاره‌ رویداوه‌ و له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی ئاساییه‌وه‌ بووه‌، كه‌ چه‌كێكی 28 ملیۆن دیناری هێنراوه‌ته‌ بانك، به‌ڵام ساخته‌ بووه‌”.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ “لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ و به‌پێی ئه‌وه‌ی شت له‌ بانكدا ون نابێت، بۆیه‌ برایانی ئاسایش و پۆلیس سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وتووه‌ و به‌مزوانه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌نجامێكی باش”.