لیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى دەستبەسەر زیاتر لە 3 تۆن خواردن و مەوادى بەسەرچوو زیان بەخشدا دەگرن و لە ناوى دەبەن.
خالید محەمەد سەرۆکى لیژنەى لە ناوبردنى سەر بەلیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى رایگەیاند” زیاتر لە 3 تۆن خواردن و مەوادى بەسەرچوو زیان بەخشیان لەناوبرد کە پێشتر لەلایەن لیژنەکانەوە لە چەند شوێنێکى شارى سلێمانى دەستى بەسەرداگیراوە “
راشیگەیاند” مەوادەکان پێکهاتووە لە بڕێکى زۆر زەیتوون کە ماوەى بەکارهێنانى بەسەرچووە و هەروەها بڕێکى تر لە خواردنەوە گازى و کهولییەکان کە پاش پشکنین دەرکەوتووە گونجاو نیە بۆ بەکار هێنان”
سەرۆکى لیژنەى لە ناوبردنى سەر بەلیژنەهاوبەشەکانى قائیمقامیەتى سلێمانى ئاماژەی بەوەشدا هەموو ئەو خواردن و مەوادانەى کە دەستیان بەسەردا گیرابوو بەفەرمانى قائیمقامى سلێمانى لەناوچەى تانجەرۆى شارى سلێمانى لە ناوبران .