ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو دابه‌زی سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ئۆپیك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زیادبوونی چالاكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكاوه.
به‌پێی رۆیته‌رز، (هه‌تا كاتژمێر 8:27 خوله‌كی به‌یانی ئه‌مرۆ به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی برنت 22 سه‌نت له‌چاو دوا نرخی داخستن دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 50 دۆلار و 58 سه‌نت فرۆشرا.
هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس 32 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 47 دۆلار و 65 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هۆكاری نزمبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت بریتیه له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی لێدانی بیری نه‌وتی و سه‌كۆی نه‌وتی نوێ له ئه‌مریكا، كه گه‌وره‌ترین به‌كارهێنه‌ری نه‌وتی خاوه.
له 27ی ئایاری ساڵی ڕابردوه‌وه به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وتی ئه‌مریكی 336 سه‌كۆی نه‌وتیان زیادكردووه و كه ده‌كاته رێژه‌ی زیاتر له %106و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی ئه‌مریكی بۆ 700 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا زیادی كردووه بۆ 9.13 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا زیادی كردووه
دوێنی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كوه‌یت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پێشویان بۆ سنورداركردنی نه‌وت له راگه‌یه‌نراوێكدا رایانگه‌یاند، راسپارده‌یان كردووه كه رێككه‌وتنه‌كه بۆ شه‌ش مانگی دیكه درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌ندامانی لیژنه‌كه رازی بوون له پابه‌ندبونی ئێستای وڵاتان به رێككه‌وتنه‌كه‌و هانی وڵاتانیان داوه زیاتر پابه‌ندبن به رێككه‌وتنه‌كه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه، كه‌ڵه‌كه‌بونی نه‌وتی خاو چه‌ند هۆكارێكی دیكه‌ی هه‌یه، وه‌كو كه‌مبونه‌وه‌ی خواست و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان.
كۆتایی مانگی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك، گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین ڕێكه‌وتنی له‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌یه له‌دوای ساڵی 2008ه‌وه.
دواتر به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت له رێكخراوی ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه كه 11 وڵاتن، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2001 ه‌وه رێكه‌وتن به‌هاوبه‌شی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت سنوردار بكه‌ن ئه‌وه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وتی خاو.
بۆ راوه‌ستاندنی دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو، ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رێكه‌وتنه‌كه درێژێژبكرێتهوه، كه ئامانج لێی هاوسه‌نگ كردنی بازاڕی نه‌وته و له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا واده‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت.
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14 وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل.
رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه.