گه‌شه‌ی ئابوری به‌شاڕه‌گی پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت، كه به‌درێژایی سه‌دان ساڵ كار‌و كۆششی بێوچان‌و پێشكه‌وتنی ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنان‌و ته‌كنیك‌و ته‌كنه‌لۆژیا، ژیانی مرۆڤیان له‌قۆناغێكی پاشكه‌وتوه‌وه گواستوه‌ته‌وه بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتوتر.
ساكارترین رێگه بۆ تێگه‌یشتن له‌بایه‌خ‌و گرنگیی گه‌شه‌ی ئابوری: ئه‌گه‌ر وڵاتێك رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری ساڵانه‌ی 1% بێت، ئه‌وا 70 ساڵی پێویسته تا داهاتی تاكه‌كه‌سیی هاوڵاتیانی دو هێنده ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی ئابوری ساڵانه‌ی بگه‌یه‌نێته رێژه‌ی 5% ئه‌وا له‌ماوه‌ی 14 ساڵدا هه‌مان ئه‌نجام به‌ده‌ستده‌هێنێت‌و به‌گه‌شه‌ی ئابوری ساڵانه‌ی 10%، ئه‌وا هه‌مان ده‌سكه‌وت ته‌نها له‌ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا به‌ده‌ستده‌هێنێت.
بۆ نمونه وڵاتێك له‌به‌رچاوبگرن كه ئه‌مڕۆ داهاتیی تاكه‌كه‌سی نزیكه‌ی 1000 دۆلاره، ئه‌م وڵاته به‌گه‌شه‌ی 1% ده‌توانێت له‌ماوه‌ی 20 ساڵدا داهاتی تاكه‌كه‌سیی بگه‌یه‌نێته 1220 دۆلار، به‌ڵام به‌گه‌شه‌ی 5% له‌هه‌مان ماوه‌دا (واته 20 ساڵ) ده‌توانێت داهات‌و ده‌رامه‌تی تاكه‌كه‌سیی به 2650 دۆلار بگه‌یه‌نێت.
كوردستان له‌كوێی ئه‌م ژماره‌و هاوكێشانه‌دایه؟ كام ئامار‌و داتا ده‌توانێت رێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابوری هه‌رێمی كوردستان بسه‌لمێنێت؟ ئایا ده‌كرێت ئه‌و بوژانه‌وه ئابورییه‌ی كوردستان له‌ساڵی 2003ه‌وه تا 2014 به‌خۆیه‌وه بینی بڵێین گه‌شه‌ی ئابوری راسته‌قینه؟ كه داهاتیی تاكه‌كه‌سیی ته‌واو پێشخست، یاخود كوردستان وڵاتێكه بێ گه‌شه‌ی ئابوری؟
ئابوری‌ناسان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ئه‌وه گه‌شه‌ی ئابورییه به‌درێژایی سه‌دان ساڵ سیما‌و مێژوی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییان گۆڕیوه، گه‌شه‌ی ئابورییه كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی‌و داهاتی تاكه‌كه‌س له‌وڵاتێكدا دیاریده‌كات، هه‌ر گه‌شه‌ی ئابوریشه كاتێك كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت، وڵات له‌قۆناغێكه‌وه به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر ده‌بات. شارستانیه‌ت به‌درێژایی مێژوو به‌هۆی گه‌شه‌ی ئابورییه‌وه پێشكه‌وتوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا شكست‌و قه‌یرانی ئابوری شارستانیه‌ته‌كانی روبه‌ڕووی گێژاوو ته‌نگانه كردوه‌ته‌وه‌و له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌م دنیایه‌دا هه‌ژاریی مادیی سه‌رچاوه‌ی مایه‌پوچی‌و ماڵوێرانیی كۆمه‌ڵگه‌كان بووه.
هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه كه ده‌ستگه‌یشتن به‌گه‌شه‌ی ئابوری پایه‌دار‌و كه‌ڵه‌كه‌بونی سه‌رمایه، گرنگترین ئامانجی سیاسه‌تداڕێژه‌ران بێت له‌سه‌رتاسه‌ری دونیادا. دامه‌زراوه‌یی بون‌و گه‌شه‌ی سیاسی وڵاتان كاریگه‌رترین ئه‌و فاكته‌رانه‌ن كه سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ڕێژیی ئابوری دیاریده‌كه‌ن. ئه‌وه هێزه سیاسییه‌كانن كه به‌رنامه‌یان هه‌یه‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ره‌وتی ئابوریی‌و ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌ی ئابوری دیاریده‌كه‌ن، ئه‌م به‌رنامه‌و سیاسه‌تانه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هێزه باڵاده‌ست‌و به‌هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه.
سیاسه‌تی ئابوری حكومه‌ت‌و رۆڵی په‌رله‌مان، دو فاكته‌ری گرنگن له‌سیاسه‌تی ئابورییدا. هه‌روه‌ها كلتوری ئیشكردن‌و توانا‌و كارامه‌یی هێزی كار فاكته‌رێكی دیكه‌یه له‌گه‌شه‌ی ئابورییدا، چه‌ند توانا‌و كارامه‌یی‌و ره‌نج‌و كۆششی وڵاتان له‌ئاستی پێوه‌ره جیهانیه‌كاندا بێت به‌هه‌مان ئه‌ندازه ده‌توانن گه‌شه‌ی ئابورییان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، گه‌وره‌ترین سامان له‌سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا توانای ته‌كنیك‌و زانیاریی‌و هوشیاری‌و كارامه‌ییه.
ئایا كوردستان هه‌رێمێكی به‌جێماو له‌گه‌شه‌ی ئابورییه؟ ئابوری كوردستان له‌چ پێگه‌یه‌كدایه له‌نێو ئابوریی وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا. كۆی به‌رهه‌می خۆماڵی GDPو رێژه‌ی بێكاری‌و قه‌باره‌ی دراو‌و ئابوری چه‌نده؟ هیچ ئامارێك له‌به‌رده‌ستدا نییه. هیچ داتا‌و ئامارێك نییه سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ت‌و سامان، سه‌باره‌ت به‌باج‌و گومرك، سه‌باره‌ت به‌رێژه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و پاره سپی كردنه‌وه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هێشتا سیسته‌می بانكی‌و بازاڕی كاغه‌زه داراییه‌كان پێشكه‌وتنێكی ئه‌وتۆیان به‌خۆیان نه‌بینیوه، كه مه‌رجی پێویست‌و گرنگن بۆ گه‌شه‌ی ئابوری.
گۆڤاری بازرگانی‌و پیشەسازی