كۆماری ئیسلامی ئێران سزای به‌سه‌ر (15) كۆمپانیای ئه‌مریكیدا سه‌پاند به‌هۆی پاڵپشتی كردنی ئه‌و كۆمپانیایانه له تیرۆر و ئیسرائیل و سه‌ركوتكاری له ناوچه‌كه‌دا.
له به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه سزاكه ده‌یانگرێته‌وه بۆیان نییه هیچ گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئێرانییه‌كان بكه‌ن و به‌رپرسانی ئێستا و پێشوی ئه‌و كۆمپانیایانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڤیزای گه‌شت كردنیان بۆ ئێران پێ‌نادرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه بۆ ئه‌و سزایانه‌ی كه مانگی شوباتی رابردو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكا سه‌پاندی به‌سه‌ر (10) كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای ئێرانی‌دا دوای تاقیكردنه‌وه موشه‌كییه‌كه‌ی تاران.