نۆكیا لە 120 ووڵات بڵاوبۆتەوە


كۆمپانیای نۆكیا بۆ بەرهەمە ئەلیكترۆنییەكان رایگەیاند، لەچەند مانگی رابردوو زنجیرەیەك مۆبایلی بەرهەمهێناوەو نمایشی كردوون.

نۆكیا بڵاویكردۆتەوە، لەچەند مانگی رابردوودا هەریەكە لە مۆبایلەكانی (نۆكیا 3 و نۆكیا 5 و نۆكیا 6) ی دروست كردووە، بەڵام مۆبایلی نۆكیا 6 تەنها بۆ ووڵاتی چین نێردراوە.

لەلایەن خۆیەوە كۆمپانیای (HMD) كە مۆبایلی نۆكیا بەرهەمدێنێت رایگەیاندووە، مۆبایلەكانیان سیستەمی ئەندرۆیدەو لە (120) ووڵاتی جیهان بڵاوبۆتەوە.

ئەمەو لەسەرەتای مانگی ئازاردا نرخەكانی مۆبایلی نۆكیا بەشێوەیەكی بەردەوام لە هەڵكشاندابووە، نرخەكەش بۆ هەر سێ‌ مۆبایلەكە وەكو یەك بووە لەبەرز بوونەوە.