تێچووی ئاوەدانکردنەوەی سوریا راگەیەندرا


ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، بە ئاماژەدان بە شەڕی چەند ساڵەی سوریا، تێچووی ئاوادانکردنەوەی ئەم وڵاتە رادەگەیەنێت.

ئەحمەد ئەبو غەیز، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی، لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنیدا، بە پشت بەستن بە راپۆرتەکانی یەکێتی ئەروپا دەڵێت: فیدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەم یەکێتیە پێی راگەیاندووم، ئاوەدانکردنەوەی سوریا پێویستی بە 900 ملیار دۆلار هەیە.

ئەبو غەیز هەروەها وتی، ناوەڕۆکی پەیامەکەی یەکێتی ئەوروپا بۆ سوریا ئەوەیە، کە ئەگەر لایەنەکانی قەیرانی سوریا، لە بارەی داهاتووی سیاسی ئەم وڵاتە رێکنەکەون، ئەوروپا  بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم وڵاتە ناکات.