وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و كانزاكان له حكوومه‌تی عێراق ئاشكرای كرد، له دوای 2003 تا ئێسته زیاتر له 10 هه‌زار كارگه له عێراق له‌كاركردن وه‌ستاون و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه كه‌رتی پیشه‌سازی له عێراق به ته‌واوی تێكشكاوه و پێشڤه‌چوونی تێدا نییه.
محه‌مه‌د ده‌راجی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی “سۆمه‌ریه” وتی، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان زیاتر له 10 كارگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له دوای 2003 له كاركردن وه‌ستاون و كه‌رتی پیشه‌سازی ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ئه‌و شكسته گه‌وره‌تر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی، پێش 2003 كه‌رتی پیشه‌سازی ڕێژه‌ی 14% داهاته‌كانی بودجه‌ی ساڵانه‌ی دهستهبهردهكرن، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه، پاش گۆڕێنی سیسته‌می دیكتاتۆری ئێمه لهوباوهڕهدابووین پێشكه‌وتنی گه‌وره دێته‌دی، به‌ڵام كارگه‌كان مووچه‌ی كارمه‌نده‌كانیان له‌ڕێی وه‌رگرتنی قه‌رز له بانكی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید ده‌دا.
وه‌زیری پێشووی پیشه‌سازی و كانزاكانی عێراق ڕوونی كرده‌وه، كه كرانه‌وه‌ی بازاڕ به ڕووی به‌رهه‌می ده‌ره‌كی و ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك بڕیار له‌و باره‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی داخستنی ئه‌و 10 هه‌زار كارگه‌یه‌ن.