رافیدەین 75 ملیۆن دینار بە قەرز دەدات باشووری کوردستان دەگرێتەوە

 
بانکی رافیدەین بڕیاری داوە قەرز تا بڕی 75 ملیۆن دینار بداتە پزیشکانی عێراق و مەرجەکانیش بڵاو دەکاتەوە.

قەرزەکە لە نێوان 25 تا 75 ملیۆن دینارە و دەدرێتە پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، پزیشکانی ڤیتێرنەری و پزیشکی دەرمانساز.

بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا مەرج و چۆنێتیی وەرگرتنی قەرزەکەی بڵاو کردووەتەوە:

– 25 ملیۆن دینار بە دڵنیایی (زەمان)ی فەرمانبەریی و بوونی نۆرینگە یاخود دەرمانخانە و دەستەبەریی فەرمانبەرێک (کەفیل) دەدرێت، ئەگەر فەرمانبەریش نەبوو تاپۆی خانووێک دەخاتە بارمتە.

– لە 25 تا 45 ملیۆن دینار بە دڵنیایی (زەمان)ی فەرمانبەریی و بوونی نۆرینگە یاخود دەرمانخانە و دەستەبەریی دوو فەرمانبەر دەدرێت، ئەگەر فەرمانبەریش نەبوو تاپۆی خانووێک دەخاتە بارمتە.

– لە 40 تا 75 ملیۆن دینار بە بارمتەدانانی خانوو یان موڵکێک، کە نرخەکەی لە 90 ملیۆن دینار کەمتر نەبێ.

– پێویستە داواکار ئەندامی سەندیکای پزیشکان و دەرمانسازان بێت.

– پیویستە داواکار گرێبەستی بەکرێگرتنی نۆرینگە یان دەرمانخانەکەی لەگەڵ خۆی ببات.

– ماوەی دانەوەی قەرزەکە پێنج ساڵ دەبێ.

پێدانی پێشینەکە هەموو فەرمانبەرانی عێراق بە پارێزگای کەرکووکیش لە باشووری کوردستان، دەگرێتەوە.