ماڵپەڕی تایبەت بە دیاریکردنی ریزبەندی پاسپۆرتە جیهانییەکان، ریزبەندی پاسپۆرتی جهانییەكانی بڵاوكردەوە، لە ریزبەندییەكەدا ئاماژەی بە پاسەپۆرتی عێراقیش كردووە.
بە پێی ریزبەندییەكە هەڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی، کە ریزبەندیی ژمارە 91ـی جیهانی هەیە، دەتوانن بە وەرگرتنی ڤیزا لە فڕۆکەخانە، سەردانی 23 وڵات بکەن.
لە ریزبەندییەکەدا ئاماژە بەوەكراوە كە هاوڵاتییانی عێراق دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی چوار وڵات بکەن و لە رێگای ئینتەرنێتیش دەتوانن ڤیزای وڵاتێک بە خۆڕایی وەربگرن.
ئەو وڵاتانەی هاوڵاتییانی عێراقی دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی بکەن:-
– ئیکوادۆر
– هایتی
– مالیزیا
– میکرۆسیا
– سریلانکا (لە رێگای ئینتەرنێت ڤیزا بە خۆڕایی وەردەگیرێت)
هاوکات ئەو وڵاتانەش کە لەکاتی گەیشتن لە فڕۆکەخانە ڤیزات پێدەدەن بریتین لە کەمبۆدیا، کەپی ڤێرد، کۆمۆرۆس، کۆت دیڤوار، دیبوتی، دۆمینیکا، غینیا – بیساو، لاوس، لوبنان، ماکاو، ماداغاسکار، ماڵدیڤس، مۆریتانیا، مۆزەمبیق، نیکاراگوا، پالاو، سامۆوا، سیچیلیس، تەنزانیا، تیمۆر لێست، تۆگۆ، توڤالو، ئۆگەندا.