به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-3-2017 ژماره‌یه‌ك له كاسبكار و ده‌ستگێڕی ناو بازاڕی سلێمانی سه‌ردانی قائیمقامی سلێمانیان كرد‌و داوایان لێ‌كرد كه رێگه‌یان پێ بدرێت مێزو عه‌ره‌بانه‌كانیان له‌ناو بازاڕ دابنێنه‌وه، قائیمقامی سلێمانیش وتی: پلانمان هه‌یه بۆ ده‌ستگێڕه‌كانی ناوبازاڕ.
ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی بۆ ده‌ستگێڕه‌كانی ناوبازاڕ وتی: رێگه‌نه‌دانی كاركردنی ده‌ستگێڕه‌كان له‌ناوبازاڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌و رێگه به‌هیچ كه‌سێك ناده‌ین یاسا پێشێلبكات.
وتیشی: قائیمقامێتی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی پارێزگای سلێمانی سلێمانی له هه‌وڵدایه كه شوێنێكی گونجاو بۆ عاره‌بانه‌و ده‌ستگێڕه‌كان دیاریی بكات، چونكه ئه‌وه‌ی له‌رابردوودا له‌ناو بازاڕی سلێمانی ده‌گوزه‌را ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كه‌سێك بوو و ئاسته‌گی هاتوچۆی زۆری دروستكردبوو.
ئاوات محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: كاتێكی دیاریكراو نیه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنێك بۆ ده‌ستگێڕه‌كان، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامه تا شوێنكی گونجاو بۆ ده‌ستگێڕه‌كانی ناو بازاڕ بدۆزینه‌وه‌و بتوانن له‌و شوێنه‌دا بژێوی ژیانیان په‌یدا بكه‌ن.
PUKmedia