به‌رپرسی ڕێکخراوی پیشه، کان و بازه‌رگانی کوردستان وتی: کارگه‌ی پێترۆکیمیایی کوردستان دوای تاقی کردنهوهیەکی سه‌رکه‌وتووانه‌ی سه‌ره‌تایی، له میانه‌ی سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا ده‌کرێته‌وه.
محه‌مه‌د ده‌ره وه‌زمی وتی: کارگه‌ی پێترۆکیمیایی کوردستان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌دانه‌ری ده‌وڵه‌ت له پارێزگای کوردستان دێته ئه‌ژمار که ده‌توانێت ببێته سه‌رچاوه‌ی دابین کردنی ده‌یان هه‌لی کار له ناوچه‌که‌دا.
ئه‌و ئاماژه‌ی به توانای ۳۰۰ هه‌زار تۆنی به‌رهه‌م هێنانی پۆلی ئێتیلێن له‌م کارگه‌یه کرد و وتی: ئه‌م کارگه‌یه له ژێربینای ۱۲۹ دۆنه‌م که به‌شێکی بۆ به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌کان ته‌رخان بووه، چێ کراوه.
به‌رپرسی ڕێکخراوی پیشه، کان و بازه‌رگانی کوردستان وتی: له ساڵی ۱۳۸۳وه کاری بینا کردنی ئه‌م کارگه‌یه ده‌ستی پێ کردووه و زیاتر له ۸۰ له سه‌دی بودجه‌که‌شی له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ڕۆحانیدا دابین کراوه.
ئه‌و زیادی کرد: یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کارگه‌ی پێترۆکیمیایی کوردستان، ئه‌گه‌ری دروست کردنی به‌رهه‌می دیکه‌ی نه‌وتیه. له ئێستادا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین که کارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی پاڵت و چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی نه‌وتیش له ته‌نه‌یشت ئه‌م کارگه‌یه‌دا چێ بکه‌ین.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئه‌م کارگه‌یه له سنه و له نزیک گوندی سرنجیانه و به بودجه‌ی هه‌زار و ٢۰۰ ملیار و ۱٢۰ ملیۆن ته‌مه‌ن بینا کراوه و له میانه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌مڕۆی سه‌رۆک کۆمار بۆ سنه به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
پێش بینی ده‌کرێت که له میانه‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ پارێزگای کوردستان، پێنج پڕۆژه‌ی ئابووری گه‌وره به بایه‌خی زیاتر له ۲ هه‌زار ملیارد ته‌مه‌ن بکرێته‌وه که هه‌لی کاری بۆ ۱۸٨٢ که‌س له‌م پارێزگایه‌دا ڕه‌خساندووه.