پێشبینیده‌كرێت له‌مساڵدا گه‌شه‌ی‌ بازرگانیی‌ ده‌ره‌كی‌ ئیمارات بگاته‌ زیاتر (%10)

لوبنا خالید ئه‌لقاسمی‌، وه‌زیری‌ بازرگانیی‌ ده‌ره‌كی‌ ئیمارات رایگه‌یاند:پێشبینی‌ ده‌كات تێكڕای‌ گه‌شه‌ی‌ بازرگانی‌ ده‌ره‌كی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌مساڵدا بكه‌وێته‌ نێوان له‌سه‌دا (10 بۆ 15)،له‌كاتێكدا ئه‌و گه‌شه‌یه‌ له‌ساڵی‌ (2011)دا گه‌یشته‌ له‌سه‌دا (23)،له‌ (2010)یشدا سه‌دا (14)ی‌ تۆمار كرد.
 
روونیشیكرده‌وه‌:سیاسه‌تی‌ بازرگانی‌ ده‌ره‌كی‌ ئیمارات له‌سه‌ر بنه‌مای‌ به‌رفراوانكردنی‌ بازرگانیی‌ ده‌ره‌كی‌ نا نه‌وتی‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ جیهان بونیادنراوه‌،له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌ بازرگانییه‌كانی‌ ئیمارات له‌هه‌ر پێنچ كیشوه‌ره‌كه‌ی‌ جیهان.
وه‌زیری‌ بازرگانیی‌ ده‌ره‌كی‌ ئیمارات ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، له‌ساڵی‌ (2011)دا ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ هندستان به‌پله‌ی‌ یه‌كه‌م دێت،كه‌ قه‌باره‌ی‌ ئه‌و بازرگانیه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات گه‌یشته‌ (53) ملیار دۆلار،هه‌روه‌ك چین به‌ پله‌ی‌ دووه‌م هات‌و به‌ به‌های‌ (16) ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانیی‌ له‌نێوان ئیمارات‌و ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چووه‌،ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌ساڵی‌ رابردوودا قه‌باره‌ی‌ بازرگانی‌ ده‌ره‌كی‌ ئیمارات له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ یه‌كێتی‌ ئه‌وروپا گه‌یشته‌ نزیكه‌ی‌ له‌سه‌دا (20)ی‌ كۆی‌ قه‌باره‌ی‌ بازرگانیی‌ ده‌ره‌كی‌ ئیمارات.
لوبنا خالید ئه‌لقاسمی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش دا، له‌ساڵی‌ (2010)دا سه‌رمایه‌گوزاریی‌ وڵاته‌كه‌ی‌‌و كۆی‌ به‌رهه‌می‌ ناوخۆی‌ ده‌وڵه‌تی‌ ئیماراتیش له‌سه‌ر ئاستی‌ وڵاتانی‌ كه‌نداو دوای‌ سعودیه‌ به‌ پله‌ی‌ دووه‌م هات.