وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێم، رایده‌گه‌ینێت به‌مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌و نه‌هێشتنى زێده‌ڕۆیى سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌با، به نیازن له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه چاودێرى كاره‌باى هاوڵاتیان بكه‌ن.
محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،له لێدوانێكدا به دواڕۆژى ڕاگه‌یاندوه :” له‌پێناو كۆنتڕۆڵكردنى زێده‌ڕۆیى سه‌ر كاره‌باى نیشتمانى، وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌نیازه پێوه‌رى ئه‌لیكترۆنى بۆ هاوبه‌شانى كاره‌با دابنێت”.
راشیگه‌یاندوه ئه‌و پێوه‌ره له شوێنێكى دوور له ده‌ستى هاوبه‌شى كاره‌با داده‌نرێت و به چه‌ند هاوبه‌شێكى كاره‌با سندوقێك بۆ پێوه‌ره‌كانیان داده‌نرێت به‌شێوه‌یه‌ك پێوه‌ره‌كه ئه‌لیكترۆنیه‌و ده‌توانرێت به ئینته‌رنێته‌وه ببه‌سترێته‌وه‌و له‌كاتى زێده‌ڕۆیى كردن‌دا ئاگاداربین كه كێ زێده‌ڕۆیى كردووه‌و له كوێ ئه‌نجامى داوه”.
هه‌ورامى هێماى بۆ ئه‌وه‌شكردوه كه هاوكات پێوه‌ره‌كه بۆ وێستگه‌ى گۆڕین و دابه‌شكردنى كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كه‌كان داده‌نرێت و بۆ ئه‌وه‌ى له كۆى تواناى دابه‌شكردنى كاره‌باى سنووره‌كه، زیاتر كاره‌با نه‌دات.
ئاشكراشیكردوه، به‌نیازن له سه‌ره‌تادا وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ئه‌و پێوه‌ره له چه‌ند شوێنێك تاقیبكه‌ینه‌وه، دواى سه‌ركه‌وتنى پڕۆژه‌كه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ند رێكده‌كه‌وین و ده‌ست به جێبه‌جێكردنى بكه‌ن به‌چه‌ند قۆناغێك بۆ ته‌واوى هاوبه‌شانى كاره‌با دایده‌نێین.