بەهۆی كێشەی نێوان شۆفێری بارهەڵگرەكانی خاڵی سنوری باشماخ و 80 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری كە كاری گواستنەوەی سەوزەو میوە دەكەن بازرگانی لە خاڵی سنوری باشماخ راگیرا.
سەبارەت بە هۆكاری كێشەكەش شۆفیرە بارهەڵگرەكانی سنورەكە رای دەگەیەنن كە رێگە بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری عەلوەكان نادەن لەسنورەكەیاندا كاری گواستنەوەی سەوزەو میوە ئەنجام بدەن چونكە لە هیچ مەرزێكی تردا ئەو بارهەڵگرانەی بەناوی عەلوەوە كاردەكەن بونیان نیە.
هاوكات سەرۆكی سەندیكای شۆفیرانی پینجوێنیش داوا دەكات كێشەو گرفتی نێوان ئەو بارهەڵگرانە بەخێرایی چارەسەر بكرێت چونكە باشماخ خاڵێكی سنوری نێودەوڵەتیەوە ناكرێت كاری ئاڵوگۆری بازرگانی تێدا رابوەستێت.
بەرپرسانی باشماخیش دەڵێن: کێشە لەنێوان شۆفێرە عێراقیەکان رویداوە و جموجۆڵە بازرگانیەکان وەستاوە لە دیوی ئێرانیش ئەم کێشەیە هەیە بریاڕە رۆژی یەک شەممە کۆبونەوەیەک بکەین بۆ چارەسەر کردنی ئەم کێشەیە داواش لە لایەنە پەیەیوەندیدارەکان دەکەین بێن بە دەم کێشەکەوە.