میدیاكانى كوردستان كاریان له‌سه‌ر بزواندنى هه‌ستى نیشتمانى هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى به‌رهه‌مى خۆماڵى نه‌كردوه، كه به‌شێكه له‌به‌رپرسیارێتییان.
له‌هه‌موو وڵاتانى جیهاندا، هاندانى هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانى كاڵا‌و به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌شێكى بنه‌ڕه‌تى ریكلامكردن‌و كارى میدیاییان پێكده‌هێنێت.
به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ى پۆسته‌رو كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆن‌و رۆژنامه‌و وێبسایته‌كانه‌وه ریكلام‌و كه‌مپه‌ین بۆ به‌كارهێنانى به‌رهه‌مى خۆماڵى ده‌كرێت، میدیاكان به‌رده‌وام هه‌ستى نیشتمانى هاوڵاتیان ده‌بزوێنین بۆ ئه‌وه‌ى تا كاڵا‌و به‌رهه‌مى خۆماڵى وه‌ستا بێت نه‌چن به‌لاى به‌رهه‌مى ده‌ره‌كییدا.
ئه‌مه به‌رپرسیارێتییه‌كى گرنگه كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى میدیاكانى كوردستان تا هه‌مان رۆڵ ببینن تا هاوڵاتیان كاڵاى خۆماڵى بكڕێت‌و به‌كاربهێنێت، تا له‌م رێگه‌یه‌وه هانى زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى ناوخۆ‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى هاورده‌كردنى كاڵاى ناپێویستیى ده‌ره‌كى بدات، كه له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆى مانه‌وه‌ى دراو له‌ناوخۆداو زه‌مینه‌سازیى كردن بۆ گه‌شه‌ى ئابورى.
له‌كوردستاندا تا ئێستا كلتورى به‌كارهێنانى كاڵاى ناوخۆ‌و به‌رهه‌مى خۆماڵى لاوازه، ئه‌مه‌ش وایكردوه كه ساڵانه ملیاره‌ها دۆلار بدرێت به‌كڕینى جلوبه‌رگ، میوه‌و خۆراك، كه‌ره‌سه‌ى بیناسازى‌و شكولاته‌و كاڵاى ئارایشتى كولێتى نزم‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكى پاره‌ى هه‌رێم بۆ كڕینى پۆشاك‌و كه‌لوپه‌لى كۆنه‌و ده‌ستى دوو باله ده‌ڕوات.
كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فزیۆن به‌رده‌وام خه‌ریكى ریكلام كردنن بۆ كاڵاى ده‌ره‌كى‌و وڵاتانى ده‌روبه‌ر، كه به‌شێكیان كاڵاى كوالێتى نزمن، ره‌نگه له‌هیچ شوێنێكى دونیا به‌ئه‌ندازه‌ى كوردستان به‌مجۆره ریكلام بۆ به‌كارهێنانى كاڵاى ده‌ره‌كى نه‌كرێت! به‌شێكى به‌رچاو له‌ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌ندو وه‌رزشكاره‌كانیش خراونه‌ته خزمه‌تى ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌وه. له‌كاتێكدا كه ده‌كرێت به‌شێك له‌م كاڵایانه ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌یان بۆ ساز بكرێت له‌كوردستان به‌رهه‌مبهێنرێن یان كۆبكرێنه‌وه.
میدیاكانى كوردستان هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌توانن شانبه‌شانى ریكلام كردن بۆ ئه‌و كاڵا بیانیانه كه سه‌رچاوه‌یه‌كى ده‌رامه‌تیانه، ئیش له‌سه‌ر پاراستنى كار‌و سه‌رمایه‌ى كوردستان بكه‌ن‌و به‌كارهێنانى كاڵاى ناوخۆ‌و بڕه‌ودان به به‌رهه‌مهێنانى نیشتمانى بكه‌ن به‌كلتورێكى ره‌گ داكوتاو، كه پاراستنى كار‌و سه‌رمایه‌ى نیشتمانى شانازییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ هه‌ر كه‌س‌و ده‌زگاز لایه‌نێك كار بۆ به‌دیهێنانى بكات.
میدیا ئامڕازى سه‌ره‌كى گواستنه‌وه‌ى زانیارییه، سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگى ئایدیا‌و بیرۆكه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه، له‌نێوه‌دا میدیاى بینراو زۆر له‌وانى دیكه جه‌ماوه‌ریتره، زۆرجار پردى په‌یوه‌ندى نێوان كاڵاكان‌و خه‌ڵكى میدیایه، به‌تایبه‌تى میدیاى بینراو. ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌سینه‌ماو هونه‌ریشیدا ره‌چاو ده‌كرێت به‌تایبه‌تى له‌وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان، به‌مه‌به‌ستى هاندانى هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانى كاڵا‌و به‌رهه‌مى خۆماڵییان، له‌فیلم‌و كاره هونه‌رییه‌كانیاندا كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانى خۆیان زیاتر پیشانى بینه‌ر ده‌درێت.
به‌رپرسیاریه‌تى پاراستنى كاڵاى نیشتمانى كارى میدیا‌و هه‌موو بواره هونه‌رییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌یه، ئه‌ركێكى سه‌ره‌كى میدیا فه‌راهه‌م كردنى ژێرخانى كلتوریى كۆمه‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنانى كاڵاى خۆماڵى له‌لا مه‌به‌ستتر بێت له‌به‌ركارهێنانى كاڵاى ده‌ره‌كى، كلتورسایى كردن بۆ به‌رهه‌مهێنان‌و به‌ركارهێنانى خۆماڵى، به‌رپرسیاریه‌تى میدیاى نیشتمانییه. ئه‌گه‌ر میدیاكانى كوردستان ئه‌م به‌رپرسیارێتییه به‌باشى له‌ئه‌ستۆ بگرن، ئه‌وا هه‌رچى زیاتر رێگه بۆ به‌هێزكردنى ئابورى فه‌راهه‌م ده‌كات‌و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر گه‌شه‌ى كشتوكاڵ و پیشه‌سازى‌و گه‌شتیاریى ده‌بێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، له‌سه‌ر كه‌رتى تایبه‌ت‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانى ناوخۆش پێویسته كه گه‌شه به‌چه‌ندایه‌تى‌و چۆنایه‌تى به‌رهه‌مهێنانى خۆیان بده‌ن، ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیان به‌ده‌ستبهێنن كاڵا‌و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ئاستێكى شایسته‌دا به‌ره‌و پێش به‌رن.
هاوكات، له‌هه‌موو وڵاتاندا ئه‌وه نوخبه‌و چینه ده‌ستڕۆشتوه‌كانن كه ده‌بنه مۆدیل بۆ كۆمه‌ڵگه، كاتێك كه ئه‌م نوخبه‌یه زیاد مه‌سره‌فیى كرد‌و شانازى به‌وه‌وه كرد كه هه‌موو ماڵه‌كه‌ى به‌براندو ماركه‌ى ده‌ره‌كى‌و بیانیی رازاندوه‌ته‌وه، ئه‌وا كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر راى گشتى بۆ به‌كارهێنانى كاڵا‌و به‌رهه‌مى ناوخۆ ده‌بێت.
چۆن ده‌توانین به‌كارهێنانى كاڵا‌و به‌رهه‌مى ناوخۆ بكه‌ین به‌كلتور؟ ئه‌مه پرسیارى سه‌ره‌كییه، پێویستى به‌كۆكردنه‌وه‌و هاندانى را گشتییه، پێویستى به‌زه‌مینه‌ساز كردنه بۆ گه‌شه‌ى چه‌ندایه‌تى‌و چۆنایه‌تى به‌رهه‌مى ناوخۆ، پێویستى به‌بزواندنى ویژدانى گشتى‌و هوشیار كردنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌یه. له‌هه‌موو ئه‌مانه‌شدا میدیاكانن رۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه ببینن.