رێژه‌ی بێكاری له توركیا رو له هەڵکشانە و ته‌نها له ساڵی رابردودا سێ ملیۆن و (330) هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و وڵاته بێكار بون.
ده‌زگای گشتی ئاماری توركیا رێژه‌ی بێكاری بۆ ساڵی (2016) لە وڵاتەکەی بڵاو كرده‌وه و به‌پێی ئاماره‌كه، ساڵی رابردو به‌راورد به ساڵی (2015)، (273) هه‌زار كه‌سی دیكه له توركیا بێكار بون و بەو پێیەش سێ ملیۆن و (330) هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی ئه‌و وڵاته روبه‌ڕوی بێكاریی بونه‌ته‌وه.
بەپێی ئامارە فەرمییەکە؛ رێژه‌ی بێكاری له ساڵی (2016)دا بەڕێژەی (0.6%) زیادی كردوه و بۆ (10.9%) به‌رزبوه‌ته‌وه.
شاره‌زایانی کاروباری توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئاماره‌ی كه سه‌باره‌ت به بێكاری له‌و وڵاتە بڵاو كراوه‌ته‌وه ئاماری حكومه‌ته و پێدەچێت رێژەی بێ‌کاری زۆر لەوە زیاتربێت کە حکومەت بڵاوی کردوەتەوە.