به‌پێی راپۆرتێكی به‌راوردكاری، له‌ساڵانی داهاتودا عێراق ده‌كه‌وێته ژێر قه‌رزێكی گه‌وره‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ته‌نها پشت به‌نه‌وت ده‌به‌ستێت. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته‌ش، فره‌جۆركردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، به‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ده‌زانرێت.
به‌پێی راپۆرتێكی (ئاژانسی ئور)، داهاتی نه‌وت ناتوانێ ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی حكومه‌ت پێویستێتی دابین بكات، بۆیه زو بێ یان دره‌نگ عێراق دوچاری گرفتی قه‌رزی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه. به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت، به‌جۆرێك هه‌نارده‌ی نه‌وت (95%) داهاتی حكومه‌ت پێكده‌هینێت.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كانی وه‌زاره‌نی نه‌وتی عێراق، له‌ساڵی (2003) به‌دواوه به‌رهه‌م‌و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق زیادیكردوه، به‌جۆرێك له‌ساڵی (2002)دا عێراق رۆژانه تێكڕا (1.4) ملیۆن به‌رمیلی هه‌نارده كردوه، تاوه‌كو له‌ساڵی (2011)دا گه‌یشتۆته (2.1) ملیۆن به‌رمیل.
زیادكردنی به‌رهه‌م‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت، هاوزه‌مان بوه له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كه تائێستاش به‌رده‌وامه. به‌نمونه له‌سه‌ره‌تای ساڵی (2002)دا نرخی نه‌وتی خاوی به‌سره گه‌یشتۆته (23.32) دۆلار، به‌ڵام له(2011)دا گه‌یشته (106.17) دۆلار. ئه‌و دو هۆكاره‌ش “داهاتی نه‌وتی عێراقی زۆر فراوانكرد، ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بودجه‌ی ساڵانه ره‌نگیدایه‌وه. به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی بودجه‌ی ساڵی داهاتوی عێراق (118.6) ملیار دۆلاره، له‌كاتێكدا بودجه‌ی ئه‌مساڵ ته‌نها سه‌د ملیار دۆلاره”.
بودجه‌ی ساڵی داهاتو، گه‌وره‌ترین بودجه‌یه له‌مێژوی عێراقدا، وه‌كو راپۆرته‌كه باسی لێوه‌ده‌كات ئه‌گه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان زیاتر له (34) ملیۆن كه‌س بێت، واته عێراق بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌بێت نزیكه‌ی (3440) دۆلار خه‌رج بكات، له‌كاتێكدا له‌وڵاتانی هاریكاری ئابوری، تێكڕا ناوه‌ندی (15.331) دۆلار خه‌رجده‌كه‌ن. له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتوه “ئه‌گه‌ر ئه‌و ناوه‌نده به‌سه‌ر عێراقدا جێبه‌جێ بكه‌ین، ئه‌وا ناوه‌ندی خه‌رجی حكومی (500) ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت”.
راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌رچه‌نده (95%) داهاتی حكومه‌ت له‌نه‌وته‌وه‌یه، به‌ڵام به‌رزترین قازانجی نه‌وت كه حكومه‌ت ده‌ستیكه‌وتوه (83) ملیار دۆلار بوه، كاتێك له‌ساڵی (2011)دا رۆژانه (2.1) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردوه. به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه “ئه‌و ژماره‌یه‌ش زۆر كه‌متره له‌بودجه (118) ملیار دۆلارییه‌كه‌و له‌بودجه‌ی داواكراویش كه‌متره، ئه‌وه‌ش به‌ڕونی ئاشكرای ده‌كات كه داهاتی نه‌وت به‌شی دابینكردنی خه‌رجییه‌كانی حكومه‌ت ناكات”.
به‌ڕای شاره‌زایانی بواری ئابوری، عێراق پێویستی به‌فره‌جۆركردنی داهاته حكومییه‌كان ده‌بێت، نه‌وه‌كو ته‌نها پشت به‌ستن به‌نه‌وت، ئه‌گه‌ر “ده‌یه‌وێت دارایی پێویست وه‌ده‌ستبهێنێت بۆ گه‌شه‌پێدان‌و ببێته گه‌لێكی پێشكه‌وتو”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پێشبینی ده‌كات عێراق له‌ساڵی (2020)دا رۆژانه (4.4) ملیۆن به‌رمیل هه‌نارده بكات، به‌ڵام “داهاته‌كه‌ی نابێته هۆی دابینكردنی پێداویستییه‌كانی ئێستای عێراق، نه‌وه‌كو ئه‌و كاته كه ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته (41.8) ملیۆن كه‌س”. به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا عێراق بۆ بودجه‌كه‌ی پێویستی به‌نزیكه‌ی (640.7) بلیۆن دۆلار ده‌بێت.
راپۆرته‌كه، ئه‌و تێڕوانینه به‌نادروست ده‌زانێت كه پێیوایه زیادبونی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق‌و هه‌نارده‌كردنی، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت بتوانێت له‌داهاتودا پێداویستییه داراییه‌كانی عێراق دابین بكات. به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌كاری نه‌وت له‌جیهاندا وڵاتی سعودییه، كه به‌رزترین رێژه‌ی داهاتی نه‌وتی له‌ساڵی (2011)دا هه‌بوه‌و گه‌یشتۆته (318) ملیار دۆلار، ئه‌وه‌ش له‌ئاكامی هه‌نارده‌كردنی (7.2) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت رۆژانه.
سەرچاوە : ئاوێنە