هاتوچۆی سلێمانی بەلێكردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل شۆفێران سزادەدات


بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی هەنگاوێكی نوێ لەدژی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەبەر كە پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ نابن و ئۆتۆمبێلەكانیان لە شوێنی نەگونجاودا پارك دەكەن.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی هەڵمەتێكی نوێی لەدژی ئەو شۆفێرانە گرتەبەر كە ئۆتۆمبێلەكانیان لە شوێنی نەگونجاو و ڕێگەپێنەدراو پارك دەكەن و دەبنە هۆی دروست بونی ئاستەنگ لەشەقام و شۆستەكاندا.

ئەو هەنگاوە نوێیەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی خۆی دەبینێتەوە لە لێكردنەوەی تابلۆی ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە لە شوێنی ڕێگەپێنەدار و نەگونجاودا پارك كراوە بەتایبەت ئۆتۆمبێلەكانی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی هەرێم.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی چەند جارێك شۆفێرانی ئاگادار كردەوە كە لەبەر بەرژەوەندی گشتی پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ بن.