بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات، لەماوەی ئەمساڵدا نزیكەی 9 ملیارو 500 ملیۆن دۆلاریان خستۆتە بازاڕەوە، كە بەراورد بەساڵی رابردوو 2 ملیار دۆلار زیاتر بووە.
بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو 21ی ئادار 9 ملیارو 481 ملیۆنو 412 هەزارو 851 دۆلاریان بە بانكەكانو كۆمپانیاكانی حەواڵەی دارایی فرۆشتووە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لەهەمان ماوەی ساڵی رابردوودا 7 ملیارو 233 ملیۆن دۆلاریان خستبووە بازاڕەوە.
بانكی ناوەندی عیراق ئەوەشی ڕوونكردۆتەوە، كە نرخی فرۆشتنی دۆلار بەشێوەی نەختیو حەواڵە هەزارو 190 دینار بووە بۆ هەر دۆلارێك.