بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو خزمەتگوزاریەكان لە بەریتانیا ئاستی پێشبینیەكانی تێپەڕاندوە پسپۆڕانی ئابووریش دەڵێن، دابەزینی بەهای پاوەندو بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هۆكاری هەڵكشانی ڕێژەی هەڵئاوسانن.
نوسینگەی ئاماری نیشتمانی بەریتانیا ئاشكرایكرد، لەمانگی شوباتدا ڕێژەی هەڵئاوسان ئاستی پێشبینیەكانی تێپەڕاندووەو لەسەر بنەمای ساڵانە بەڕێژەی لەسەدا 2 پۆینت 3 بەرزبۆتەوە، ئەوە لەكاتێكدایە كە بانكی ناوەندی هەوڵیدەدا ئەو ڕێژەیە لەسەدا دوودا جێگیر بكات.
لای خۆشیەوە (بانكی ئینگلتەرا) پێشبینی كردوە، لەچارەكانی دووەمی ساڵی داهاتوودا ڕێژەی هەڵئاوسان بگاتە لەسەدا 2 پۆینت 8، بەڵام پسپۆڕانی ئابووری پێشبینی دەكەن ئەو ڕێژەیە بگاتە لەسەدا سێ.
بەبڕوای پسپۆڕانی ئابووریش، دەنگدانی بەریتانیەكان بەدەرچوونیان لە یەكێتی ئەوروپا، بوەتەهۆی دابەزینی بەهای پاوەندو بەرزبوونەوەی نرخی ئەو كاڵایانەی هاوردە دەكرێن، جگە لەوەش بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هۆكار بووە بۆ بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمهێنانو زیادكردنی نرخی كاڵاكان.