بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنوریەكانی عیراق، داهاتی شەش مانگی مەرزی شەلامچە ئاشكرا دەكات، كە زیاتر بووە لە 31 ملیار دینار.
(لیوا سامی عەبدولحسێن) بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنوریەكانی عیراق رایگەیاند، داهاتی شەش مانگی رابردووی دەروازەی نێودەوڵەتی شەلامچە، كە دەكەوێتە سنوری پارێزگای بەسرەو لەنێوان ئێرانو عیراقدایە، 31 ملیار دینار بووە، جگە لەوەش 2 ملیۆن دۆلاری تر داهاتیان هەبووە، كە بەدۆلاری ئەمریكی وەرگیراوە.
بەڕێوەبەری گشتی دەروازە سنوریەكانی عیراق ئاماژەی بەوەشكردوە، كە زیادبوونی داهاتی خاڵە سنوریەكانو بەتایبەتیش داهاتی شەلامچە، لە ئەنجامی بەدواداچوونی بەڕێوەبەرو ئەفسەرانی دەروازە سنوریەكان بووە، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.