كۆمپانیای به‌ناوبانگی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، زانیاریی له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلێكی زیره‌كی بێ شوفێری ئاشكرا كرد و ئاماژه‌ی دا، له ساڵی 2021 ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی “ئه‌لمار فریكنشتاین” ئاشكرای كرد، كۆمپانیاكه‌یان خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی بێ شوفێر و زیره‌كه.
هه‌روه‌ها وتی، بی ئێم ده‌بیلو ئۆتۆمبێلی بێ شوفێر و زیره‌ك له ئاسته‌كانی سێ و چوار و پێنج به‌رهه‌م ده‌هێنێ و ئێسته‌ش نموونه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌و ئۆتۆمبێله كه ته‌نیا بۆ نێو كۆمپانیاكه‌یه به‌رهه‌م هێنراوه، تا تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ و بتوانرێ په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت.
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێله زیره‌كانه‌ی له ئاستی پێنجه‌مدان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێویستیان به مرۆڤ نییه و له هه‌موو حاڵه‌ته‌كان خۆیان شوفێری ده‌كه‌ن و دۆخه ناهه‌مواره‌كان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی جۆری سێیه‌م له كاتی ته‌نگانه پێویستی به به‌شداری مرۆڤ ده‌بێ، تا له دۆخه‌كان ڕزگاریان ببێت.
كۆمپانیای BMWی ئه‌ڵمانی له 1914 دامه‌زراوه و له 22 ئادار/مارسی 1929 یه‌كه‌م ئۆتۆمبێلی خۆی به‌رهه‌م هێناوه و باره‌گای سه‌ره‌كی له شاری میونشنی ئه‌ڵمانیایه، یه‌كێكه له كۆمپانیا هه‌ره به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل و له سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی هیتله‌ر ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی بزوێنه‌ری فڕۆكه كردووه، له بواری به‌رهه‌مهێنانی كه‌لوپه‌له‌كانی فڕۆكه‌ش ده‌ستێكی باڵای هه‌یه و ژماره‌ی كارمه‌ندانی 107 هه‌زار و 500 كه‌س ده‌بێ، به‌گوێره‌ی داتاكانی ساڵی 2007 سه‌رمایه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه 56.02 ملیار یۆرۆ ده‌بێت.