لیستی دەوڵەمەندترین کەسایەتییەکانی عەرەب بڵاو دەکرێتەوە، کە یەکێکیان بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات.
گۆڤاری (فۆربیس) ساڵانە لیستی دەوڵەمەندترینەکانی جیهان بڵاو دەکاتەوە و بۆ ئەمساڵیش، ناوی 24 عەرەبی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی لە نێو لیستەکە دایە، کە سامانیان گەیشتووەتە 85 ملیار دۆلار.
هەروەک لە لیستەکەدا هاتووە، کە رۆژی دووشەممە 20.3.2017 بڵاو کرایەوە، ئەمیر تەڵاڵ بن وەلید، یەکەم ملیاردێری عەرەبە و 45ـەمی جیهانە، بە کۆکردنەوەی 18.7 ملیار دۆلار.
ملیاردێرە سعودییەکان (جگە لە ویلی بن تەڵاڵ):
محەمەد ئەلعەمودی، خاوەنی 8.1 ملیار دۆلارە.
سوڵتان بن محەمەد بن سعود ئەلکەبیر، خاوەنی 3.8 ملیار دۆلارە.
محەمەد ئەلعیسا، خاوەنی 2.6 ملیار دۆلارە.
ساڵح کامل، خاوەنی 2.3 ملیار دۆلارە.
عەبدوڵڵا راجحی، خاوەنی 1.9ملیار دۆلارە.
عەبدولمەجید، فەوز و سلێمان ئەلحەکیر، هەریەکەیان خاوەنی 1.2 ملیار دۆلارن.
محەمەد سەیرەفی، خاوەنی 1.1 ملیار دۆلارە.
ملیاردێرە ئیماراتییەکان:
ماجد فەتیم، خاوەنی 10.6 ملیار دۆلارە.
بەپێی زانیارییەکان، ماجد فەتیم بارزگانیی ئۆتۆمبێلیشی دەکات، کە تۆیۆتا لاندکرۆزەرەکانی کوردستان و عێراق لەسەر دەستی ئەو دابین دەکرێن.
عەبدوڵڵا ئەلغورەیر، خاوەنی 6.8 ملیار دۆلارە.
عەبدوڵڵا ئەلغورەیر (یەکێکی دیکەیە)، خاوەنی 4.1 ملیار دۆلارە.
حوسێن سەجوانی، خاوەنی 3.7 ملیار دۆلارە.
سەیف عەلغورەیر، خاوەنی 2.1 ملیار دۆلارە.
ملیاردرێرەکانی دیکەی کەنداوی عەرەبی:
ملیاردێرە عومانییەکان سامانیان گەیشتووەتە 6.7 ملیار دۆلار.
دوو ملیاردێری کوێتی سامانیان گەیشتووەتە 5.4 ملیار دۆلار.
دوو ملیاردێری قەتەری سامانیان گەیشتووەتە 3.6 ملیار دۆلار.