لەکوردستاندا پیشەسازی خۆراک نیە


بەڕێوەبەری پیشەسازی و گەشەپێدانی سلێمانی ڕایدەگەیەنی لەکوردستاندا پیشەسازی خۆراکمان نیە.

محەمەد جەبار بەڕێوەبەری پیشەسازی و گەشەپێدانی سلێمانی ڕایگەیاند” کەرتی پیشەسازی تایبەت لە ھەرێمی کوردستاندا لەبوارەکانی تردا پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆیانەوە دیوە بەڵام بواری پیشەسازی خۆراکی کەمی ھەیە بەڵام لە ئێستدا کەرتی تایبەت خەریکە ڕودەکەنە پیشەسازی خۆراکی”

ڕاشی گەیاند” پێویستە سەرمایەدارانی کوردستان ڕوبکەنە پیشەسازی خۆراکی تا بتوانین برەوی زیاتر بە پیشەسازی خۆراک بدەین تالەوڕێگەیەوە دەرفەتی زیاتر بۆ کەرتی کشتوکاڵ و جوتیاران بڕەخسێندرێت”

بەھۆی قەیرانی دارای لە ھەرێمی کوردستاندا جوتیاران دەستان کردۆتەوە بەکاری کشتوکاڵی بەڵام ھاوکاریەکانی حکومەت بۆ ئەوکەرتە نەگەشتۆتە ئاستی پێویست.