وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت لە ئێستادا ئامادە كاری تەواویان بۆ پێشوازی لە گەشتیاران بۆئاهەنگەكانی نەورۆز كردوە بۆئەو مەبەستەش چەندین لیژنەیەان پیكهینانوە.
ئارام شوانی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەلێدوانیكیدا بە ئەنادۆلی راگەیاندوە “لەگەڵ هاتنەوەی بۆنە ئایینی و نەتەوەییەكان وەك گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەكاری تەواومان كردووە بۆ پێشوازیكردن لە گەشتیاران كە لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان روو لە ناوچەكەمان دەكەن و چەندین لیژنە دروست كراون، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە لیژنەكانمان كەم كردوەتەوە، هەروەها وەك گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەكاری تەواو كراوە بۆ چەژنی نەورۆز بەئامادەكردنی رێبەری و نەخشە و رێنماییەكان كە بەسەر گەشتیاراندا دابەش دەكرێت”.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، گوتیشی: “ئێمە وەك گەشتوگوزاری سلێمانی پێشبینی هاتنی گەشتیاران دەكەن بەڕێژەیەكی زۆر لەچاو ساڵانی رابردوو، بەوەی لە ساڵی رابردوو لە بۆنەی نەورۆزدا نزیكەی 27 هەزار گەشتیار روویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كردبوو، بەڵام ئەمساڵ كە هێشتا چەند رۆژێكی ماوەی زیاتر لە 12 هەزار گەشتیار روویان لە ناوچەكەمان كردووە، بۆیە پێشبینی دەكەن ئەمساڵ هاتنی گەشتیار زیاتر بێت لەچاو ساڵانی رابردوو”.
لەلایەكی ترەوە ئارام شوانی لەلێدوانیكی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاندوە” لەماوەی سێ ڕۆژی رابردوو تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانی-یان كردووە كە زۆرینەیان گەشتیارەكانیش ئێرانین كە بەبۆنەی نەورۆزەوە روویان لە هەرێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی كردووە”.