سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیی دەکات لەمساڵدا ئابوریی عێراق سست ببێت


عێراق 0 سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینیی کردووە لەساڵی ٢٠١٧ دا گەشەی ئابوریی عێراق سست ببێتەوە، ئەویش بەکاریگەریی پابەندبوونی عێراق بە رێکەتنامەی ئۆپیکی تایبەت بە کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمی نەوت.

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە جوڵەی ئابوریی عێراق لەمساڵدا ھەر بە سنورداری دەمێنێتەوە بەکاریگەریی پشت بەستن بە نەوت وەک سەرچاوەی سەرەکیی داھات پێشتریش سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندبوو قەرزەکانی عێراق بە رێژەی لەسەدا ٦٤ بەرزبۆتەوە و قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر بانکە حکومیەکانی عێراقیش بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە. 

نوێنەرانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق لە عەمانی پایتەختی ئوردون کۆبونەتەوە بۆ تاووتوێ کردنی قەرزەکانی سەر عێراق و ھەڵسەنگاندنی چاکسازییە داراییەکان لەو وڵاتە.