ت.
عامر عەبدولجەبار وەزیری پێشووی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند: لەئێستا ئابووری وڵات لەوپەڕی نالەباریدایەو لەهەر كاتێكیشدا بێت عیراق دەگاتە كارەساتێكی گەورەی ئابووری كە دەرچوون لەو كارەساتە زۆر قورس دەبێت.
وتیشی: پشتگوێخستنی كەرتەكانی پیشەسازیو كشتوكاڵو گەشتوگوزارو ئەو سیاسەتەی ئێستا حكومەتی عیراق لەبواری ئابووریدا پەیڕەوی دەكات، هۆكاری سەرەكی دروستبوونی ئەو كارەساتە گەورەیە دەبێت، چونكە حكومەتی عیراق تەنها پشت بەكەرتی نەوت دەبەستێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كەپێویستە حكومەت بەوردی بیر لەوە بكاتەوە ئەگەر لەهەر كاتو ساتێكدا نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزێت، جێگرەوەی نەوت چی دەبێت تا ئابووری عیراق نەروخێت.
رونیشیكردەوە: لەساڵی 2002دا كەرتی پیشەسازی (12%)ی ئابووری عیراقی پێكدەهێنا، بەڵام ئێستا (2%)و كەرتی كشتوكاڵیش (32%) بۆ (3%) دابەزیووە.