وەرگرتنی باج لەسەر چەندین جۆر بەروبوومی سەوزە و میوەی هاوردەكراو هەڵدەگیرێت

وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، لەپێناو گران نەكردنی نرخەكانیان، وەرگرتنی باج لەسەر چەندین جۆر بەروبوومی هاوردەكراو هەڵدەگرێت.

(خاڵس ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕاگەیاند، لەوەرزی پێگەیشتندا، هاوردەكردنی هەر بەروبومێك لەدەرەوەی هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت، لەبەهاریشدا هیچ شتێكی ناوخۆیی هەرێم پێناگات تا ئێمە لەسنورەكانەوە باجیان لەسەر دابنێین، یان هاوردەكردنەكەیان قەدەغە بكەین.

(خاڵس ئەحمەد) وتیشی، لەئێستادا تەماتەو خەیارو باینجان و سەوزەو سەرجەم میوەكان باجیان لەسەر هەڵگیراوە بۆئەوەی هاوردە بكرێت و نرخەكەی لەناوخۆ هەرزان بێت، چونكە بەرهەمی ناوخۆمان نییە، هەركاتێكیش بەروبومی ناوخۆ پێگەیشت باج لەسەر بەرهەمی دەرەكی دادەنرێت، بەڵام ئێستا بەبەردەوامی باج لەسەر گۆشتی ئاژەڵ و مریشك هەیە.بە
 
ڕێوەبەری گشتی دیوان لەوەزارەتی كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتەكەیان ئامادەكاریكردوە، بۆئەوەی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەروازە سنورییەكانی هەرێم زیاتر برەو بەبەروبومی ناوخۆ بدرێت، لەو ڕووەشەوە، هەر بەرهەمێك هەست بكەن پێگەیشتووەو بەشی پێداویستی ناوخۆ دەكات، ڕێوشوێنی پێویستی بۆ دەگرنەبەر.