بانکی رافیدەین پێدانی قەرز بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان رادەگەیەنێت بۆ کڕینی یەکەکانی نیشتەجێبون.
بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردوەتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، کە هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن لەرێگەی سودمەندبون لە قەرزی بانکەکە، یەکە نیشتەجێبوەکانی وەبەرهێنان بکڕن.
ئاماژە بەوەشکراوە، قەرزەکە بۆ کڕینی ئەو یەکە نیشتەجێبونانەیە کە پرۆسەی تەواوبونی یەکەکان (60%)ی تێپەڕاندوە و داواش لەو هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە دەکات کە قەرزەکە دەیانگرێتەوە، سەردانی سایتی فەرمی بانکەکە یاخود لقەکانی ئەو بانکە بکەن لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ وەرگرتنی رێنمایی زیاتر.
ئەوەش لەکاتێکدایە بانکی رافیدەین لە ساڵی (2016)ەوە دەستی کردوە بە پێدانی سلفە و قەرز بۆ فەرمانبەران و خاوەن پرۆژەکان.