به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی سوته‌مه‌نی، لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی شاری سلێمانی كۆبوه‌وه و قائیمقامی سلێمانی رایگه‌یاند، كارئاسانی ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وكه‌س و كۆمپانیایانه‌ی بیانه‌وێت سوته‌مه‌نی هاورده بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2017.3.19 ، ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای سوته‌مه‌نی كۆبووه‌وه، وتی: به‌دواداچونه‌كانمان بۆ كوالێتی سوته‌مه‌نی به‌رده‌وامه و پشكنین بۆ هه‌موو گۆڕه‌پان و عه‌مباره‌كانی سوته‌مه‌نی ده‌كرێت، بۆ دڵنیابوون له كوالێتی ئه‌و سوته‌مه‌نیه‌ی دێته ناوشار.
ده‌رباره‌ی رۆژانی نه‌ورۆز و گه‌شت و سه‌یران وتی: تاقیگەی گه‌ڕۆكمان بۆ رۆژانی نه‌ورۆز و وه‌رزی گه‌شت و سه‌یران ئاماده‌كردووه و به‌دواداچون بۆ كوالێتی ئه‌و به‌نزینه ده‌كه‌ین كه دابه‌شده‌كرێت له وێستگه‌كاندا و سه‌رپێچیكاران رووبه‌رووی سزای یاسایی ده‌كه‌ینه‌وه.
ئاوات محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: كارئاسانی ته‌واو ده‌كه‌ین بۆ هاورده‌كردنی سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌ی كه به‌كوالێتی به‌رز و نرخی گونجاو سوته‌مه‌نی هاورده ده‌كه‌ن.