نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 19-3-2017 به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری كورد له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، چالاكیيه‌كانی نه‌ورۆز دواناخرێت و له‌كاتی خۆیدا له گردی مامه‌یاره ئاگری نه‌ورۆز ده‌كرێته‌وه.
به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شوهه‌وا، رۆژی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ 20-3 باران ده‌بارێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه پێشتر محه‌مه‌د مه‌ردان سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پووری فولكلۆری كورد راگه‌یاندبوو: لیژنه‌ی باڵای رێكخستنی نه‌ورۆز بڕیاریدا به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆز رۆژی دووشه‌ممه 20-3-2017 به‌ڕێوه‌نه‌چێت و بۆ رۆژی پێنجه‌شه‌ممه 23-3-2017 دوابخرێتـ به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری شاری سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كورد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی له به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیه‌كان كرده‌وه.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌له‌پوری كورد له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانيیه‌كه‌يدا وتی: نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ هه‌ر له 20 مانگ له سه‌عات 2 ی پاشنیوه‌ڕۆوه له گردی مامه‌یاره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی چالاكیه‌كانیش وتی: سه‌عات 2 ده‌ست به به‌رنامه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین، كه‌سه‌ره‌تا به رێڕۆشتنێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له شه‌قامی شه‌ستی نزیك عه‌لوه كۆنه‌كه ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها له پێش رۆیشتنه‌كه‌شدا چوار ئاڵای كوردستان وه‌ك ئاماژه به چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌ڵده‌كرێن، له‌پاشانیش چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری كورد وه‌ك ( كاوه‌ی ئاسنگه‌رو باوه‌نه‌ورۆز و پیره‌مێرد و حوزنی موكریانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر ) چه‌ند ئه‌كته‌رێك رۆڵس ئه‌م كه‌سایه‌تیانه ده‌بینن.
له درێژه‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، ناوبه‌ناو گروپی هه‌ڵپه‌ڕكێی نیشتمان چالاكی نمایش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تیمی فڕۆكه‌وانی سلێمانیش له ئاسمانی شوێنی چالاكیه‌كه‌دا چه‌ند نمایشێك ده‌كه‌ن.
به‌گه‌یشتنیشمان به گردی مامه یاره لیژنه‌ی باڵا تاجه گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری پیره‌مێردی شاعیر داده‌نرێت، له‌گه‌لڕ لادانی په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی.
له كۆتایشدا ئاهه‌نگ تا سه‌عات 6:30 ی ئێواره له‌سه‌ر شانۆكه به‌رده‌وام ده‌بێت.