كۆمپانیای تۆتاڵ بەبەهای (4) ملیار پشك لە پرۆژەی گازی سروشتی ئێران دەكڕێتەوە


كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بەنیازە بەبەهای (4) ملیار دۆلار بەشێك لە پشكەكانی پرۆژەی كێڵگەی گازی سروشتی پارسی باشور لە ئێران بكرێتەوە.

لەوبارەیەشەوە كۆمپانیاكە لە راگەیەندراوێكیدا ئەوەی خستۆتەروو كەلەساڵی رابردووەوەو بۆ بەشداریان لە چەند پرۆژەیەكی بواری ووزەدا گفتوگۆكانیان لەگەڵ لێپرسراوانی حكومەتی ئێران دەستپێكردوە كە لەنێویاندا بەشداریانە لە پرۆژەی كێڵگە نەوتی پارسی باشور كە هەوڵ دەدەن رێژەی سەدا (50) پۆینت (1)ی پرۆژەكە بەبەهای (4) ملیار دۆلار بكرنەوە. لەبارێكیشدا كۆمپانیای تۆتاڵاَ رەزامەندی كرینەوەی بەشێكی ئەو پرۆژەیە بەدەست بهێنێت ئەوا دەبێتە یەكەم كۆمپانیای ووڵاتانی خۆرئاوا كەلەپاش هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئەو ووڵاتەوە لەگەڵ ئێراندا كاری پێكەوەیی ئەنجام بدەن.

هەروەك/ رێژەی سەدا (30) پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای (سی ئێن بی سی)ی چینیەوە دەكردرێتەوەو رێژەی سەدا (19) و پۆینت (9)ی پرۆژەكەش لەلایەن كۆمپانیای ( پترۆپارس)ی ناوخۆیی ئێرانەوە بەرێوەدەبرێت.