دەسەڵاتدارانی ئێرانی هاتوچۆی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت لە مەرزێکی هەرێمی کوردستان دەوەستێنن.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، لێپرسراوی نووسینگەی پێنجوێنی سەندیکای شۆفێرانی کوردستان، راگەیاند، لە رۆژانی جەژنی نەورۆزدا هاتوچۆی گەشتیاران و بارهەڵگرەکان لە مەرزی باشماغ ئاسایی دەبێت.
عەبدوڵڵا ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، لەسەر داواکاریی لایەنی ئێرانی، لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی تانکەرەکانی گواستنەوەی نەوت دەوەستێت.