حكومەتی عیراق رۆژانە زیاتر لە 3 ملیۆنو 200 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت.
عەبدولكەریم لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: لەماوەی ئەم مانگەدا بەرهەمهێنانی نەوت لەرۆژێكدا 3 ملیۆنو 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووەو هیواشی خواست بتوانن رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەهەمبهێنن.
راشیگەیاند: لەئێستادا پلانێكی تایبەت دادەڕێژن كە بتوانن بەرهەمهێنانی نەوت بگەیەننە نزیكەی 3 ملیۆنو 700 هەزار بەرمیل لەرۆژێكداو دواتریش بتوان بەهۆی ئەو پلانە تایبەتەوە رۆژانە 4 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمبهێنن.