چۆنێتی ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كان:
كاتژمێر 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ به نمایشی رێڕۆشتنێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو له نزیك شه‌قامی شه‌ستییه‌كه‌ی سه‌روو (عه‌لوه كۆنه‌كه)ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات. له‌پێش كاروانی رێڕۆشتنه‌كه چوار ئاڵای كورد كه گوزارشت له چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كات، ده‌بن به پێشه‌نگی كاروانه‌كه‌و پاشان ده‌هۆڵ و زوڕنا، له‌دوای ئه‌وانیشه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كانی وه‌ك: ( كاوه‌ی ئاسنگه‌ر، باوهنهورۆز، پیره‌مێرد، حوزنی موكریانی، سه‌لیم سهیدۆك) كه چه‌ند كه‌سێك رۆڵیان ده‌بینن، له‌دوای ئه‌وانیشه‌وه پۆشاكی (ئێزدی، یارسان، زه‌رده‌شت)یه‌كان نمایش ده‌كه‌ن. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گروپی هه‌ڵپه‌ڕكێی نیشتمان ناوبه‌ناو چه‌ند جۆر هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی كوردی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و یانه‌ی فڕۆكه‌وانی سلێمانیش به سه‌رپه‌رشتی (نوری ئه‌حمه‌د ره‌شید) له پانتایی ئاسمانی رێڕۆشتنهكهدا چه‌ند نمایشێكی جۆراوجۆر به په‌ڕه‌شوت و پهڕهماتۆڕو فڕۆكه‌ی بچووك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ڵكه‌كه‌ش نێرگز باران ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها چه‌ند بووكهڵهیهكیش بۆ جوانكردنی یاده‌كه نمایشی جۆراوجۆر ده‌نوێنن.
له مامه‌یاره له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای یادهكهوه تاجه‌گوڵینه له‌سه‌ر مه‌زاری پیره‌مێرد داده‌نرێت و پاشان په‌رده له‌سه‌ر رووخساری په‌یكه‌ره‌كه‌ی پیره‌مێرد لاده‌درێت و ئاهه‌نگسازی له‌سه‌ر شانۆكه ده‌ستپێده‌كات تا كاتژمێر 6:30ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێگه‌ی دڵخۆشییه كه یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌رۆزی ئه‌مساڵ له‌چاو یاده‌كانی ساڵانی پێشوو جیاوازییه‌كی زۆری پێوه دیاره‌و به‌رفراوانتره، به‌وپێیه‌ی ئه‌مساڵ به‌ده‌ر له یاده‌كانی ساڵانی پێشوو چه‌ند رێكخراوێكی كه‌له‌پووری حكومی و ناحكومی وه‌ك: (كۆمه‌ڵه‌ی كهلهپوورو فۆلكلۆری كورد، كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری میللـی كوردستان، رێكخراوی بوژاندنه‌وه‌ی كه‌له‌پووری كورد، مۆزه‌خانه‌ی كه‌له‌پووری كورد) یه‌كیانگرتووه بۆ سازدانی فێستیڤاڵی جه‌ژنی نه‌ورۆز. ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانی: (پارێزگاری سلێمانی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی، سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی).
هه‌روه‌ها به‌ده‌ر له‌وانه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ش به چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر ئاهه‌نگسازی جه‌ژنی نه‌ورۆز جوانتر ده‌كه‌ن: (به‌شی هونه‌ره میللـیهكانی سلێمانی، به‌شی رۆشنبیری مناڵان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی، یانه‌ی فڕۆكه‌وانی سلێمانی، گروپی هه‌ڵپه‌ڕكێی نیشتمان، به‌شی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی سلێمانی، خوێندنگه‌ی ئیبراهیم پاشای بنه‌ڕه‌تی، باخچه‌ی ساوایانی خه‌ونی مناڵان، به‌شێك له په‌یجه‌كانی سلێمانی.
ئه‌مه جگه له چالاكییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان كه له‌سه‌ر شانۆ گۆرانی و موزیك و هه‌ڵپه‌ڕینی جۆراوجۆر نمایش ده‌كه‌ن، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكیش له‌ڕووی دڵسۆزییه‌وه ئهمكارانهیان ئه‌نجامداوه:
*هونه‌رمه‌ند (زاهیر سدیق) په‌یكه‌ری پیره‌مێردی كرد به جه‌ژنانه بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ. كه له‌شوێنی یادكردنه‌وه‌ی نه‌ورۆزی جارانی پیره‌مێرد دانرا.
*هونه‌رمه‌ند د.به‌یان مانی په‌یكه‌رێكی پیره‌مێردی به قه‌باره‌ی (30سم) دروستكرد، ئه‌ویش له‌دوای ته‌واوبوونی جه‌ژنی نه‌ورۆز له ئاههنگسازییهكی دابه‌ش ده‌كرێت.
*خاتوو نیان حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئاوازی بۆ سروودێكی نوێ بۆ بابهنهورۆز داناوه، كه هۆنراوه‌ی (عه‌لی حه‌مه ره‌شید به‌رزنجی)هو مامۆستا (عادل محه‌مه‌د كه‌ریم) ئاماده‌ی كردووه.
*هونه‌رمه‌ند (ئاوات غه‌فوور) پێشانگای فۆتۆگرافی سروشتی كوردستان له مامه‌یاره ده‌كاته‌وه.
*هونه‌رمه‌ند (دێرین) راسته‌وخۆ وێنه‌ی پیره‌مێرد له مامه‌یاره دروست ده‌كات.
*كۆمه‌ڵێك خانمی ده‌ستڕه‌نگین نمایشی كاری ده‌ستی ئه‌نجامده‌ده‌ن.