پیشه ده‌ستییه‌کانی کۆنی ناوچه‌ی کرماشان پیشانده‌ری مێژووی پرشنگداری هونه‌ر و هونه‌ردۆستی له‌م ناوچه‌ی ئێرانن. هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن به‌هره‌ی کرماشانی به باشترین شێواز وێنه هیندیسییه‌کان و شێوه جوانه‌کانیان له‌سه‌ر جۆره‌کانی هونه‌ری ده‌ستی کێشاوه و به‌رهه‌می هه‌رمان ده‌خولقێنن. پیشه ده‌ستییه‌کانی پارێزگای کرماشان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه خۆراکییه‌کان، بوونه‌ته هۆی جۆراوجۆرێتییه‌کی بێ وێنه بۆ لایه‌نگرانی دیاری و سه‌وقاته‌کانی کرماشان. شاری کرماشان به هۆی شارستانییه‌ت و دۆخی تایبه‌تی جوگرافیایی ده‌توانێ وه‌ک لانکه‌ی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌ژمار بکرێت. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌ڵکی ناوخۆیی نیشته‌جێی ئه‌م ناوچه، به پێی به‌هره و ماده سه‌ره‌تاییه جۆراوجۆره‌کانی ناوچه‌که، له بواره دڵخوازه‌کانی خۆیاندا، هونه‌ری ده‌ستی جوانیان خولقاندووه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌ی ده‌ستی ئه‌م ناوچه. هه‌روه‌ها یه‌ک له هۆکاره‌کانی دیکه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی پیشه‌ی ده‌ستی پارێزگای کرماشان، گرنگبوونی بازرگانی بووه که هونه‌رمه‌ندان و مامۆستایانی ئه‌م بواره‌ی بۆ لای خۆی ڕاکێش کردووه. وه‌به‌رهێنانی پیشه‌ی ده‌ستی جوان له کرماشان ئێستاش به‌رده‌وامه و خه‌ڵک و گه‌شتیار ڕاکێشی خۆی ده‌کات. له درێژه‌دا شرۆڤه‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به هه‌ندێ له پیشه ده‌ستییه‌کانی پارێزگای کرماشان بۆ ئاشنایه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز، ده‌خه‌ینه به‌ر چاوتان.
به‌ڕه‌ته‌نین (گڵێم ته‌نین):
به‌ڕه‌ته‌نین یه‌ک له پیشه ده‌ستییه‌کانه که له زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئێران باوه. وه‌ک به‌ناوبانگترین شوێنه‌کانی به‌ڕه‌ته‌نینی ئێران، پارێزگای کرماشان و به‌تایبه‌ت قه‌زای هه‌رسینه که به‌ڕه‌کانی ناوبانگی تایبه‌تیان هه‌یه. جۆراوجۆرێتی نه‌خش و دیمه‌نه دانراوه‌کانی سه‌ر به‌ڕه‌کانی پارێزگای کرماشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری وه‌ک دۆخی هه‌رێمه‌که، جوگرافیا، بیر و بڕوای فه‌رهه‌نگی، داب و نه‌ریت و باوه‌ڕه تایبه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها هزری توانا و داهێنه‌ری خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه که سروشت وه‌ک سه‌رمه‌شقی خۆیان ده‌بینن. هۆکاری جیاوازی به‌ڕه‌ی هه‌رسین له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خش و شێوازی ته‌نینی به‌ڕه‌کان که تایبه‌تی قه‌زای هه‌رسینه و هه‌روه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ڕه‌نگی گیایی له‌سه‌ر کوالێتی به‌ڕه‌کانی هه‌رسین کاریگه‌ری هه‌بووه و ئاستی به‌ڕه‌کانی هه‌رسینی به‌رز کردۆته‌وه.
ئه‌رخه‌وان ته‌نین (سه‌وه‌ته‌ته‌نین):
له‌و کاته‌وه که مرۆڤ له‌گه‌ڵ بڕینه‌وه‌ی لقه ناسکه‌کانی داره‌کان ئاشنا بووه، سه‌وه‌ته‌ته‌نین ده‌ستی پێکردووه. سه‌وه‌ته‌ته‌نین له‌گه‌ڵ جۆره‌کان لق و پۆپی گیا و داره‌کان له زۆرێک له ناوچه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت کرماشان باوه. یه‌ک له به‌ناوبانگترین ناوچه‌کانی سه‌وه‌ته‌ته‌نین له پارێزگای کرماشان گوندی “داریان”ه که ده‌که‌وێته قه‌زای پاوه و له لقه‌کانی داری ئه‌رخه‌وان بۆ سازکردنی سه‌وه‌ته که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. به پێی جۆری هه‌رێم و که‌ش و هه‌وای ناوچه‌ی هه‌ورمان (یێڵاخ و کوێستانه‌کانی ناوچه‌که) داری ئه‌رخه‌وان، لقی زۆر خۆراگری هه‌یه و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌م داره له‌باری خۆڕاگری و جوانی و … له‌گه‌ڵ سه‌وه‌ته‌کانی ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران جیاوازن.
کانزاکاری (سازکردنی چه‌قۆ):
کانزاکاری پیشه‌ی سه‌ره‌کی خه‌ڵکی داڵاهۆ و یه‌ک له پیشه کۆنه‌کانی ئه‌م ناوچه دێته ئه‌ژمار. چه‌قۆی سونه‌تی و ڕه‌سه‌نی وه‌به‌رهێنراوی قه‌زای کرندی ڕۆژئاوا و ناوچه‌ی داڵاهۆ وه‌ک چه‌قۆی کوردی به‌ناوبانگن. تێخه‌ی چه‌قۆکانی کردنی ڕۆژئاوا به که‌ڵک وه‌رگرتن له کۆره‌ی سونه‌تی که گه‌رمایان به خه‌ڵووزی چێو دابین ده‌کرێت، ساز ده‌کرێن و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م چه‌شنه کۆره‌یشه له‌کاتی گه‌رماداندا، ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی کیمیاوی کانزای ده‌کارهێنراو بۆ سازکردنی چه‌قۆ و باشتربوونی کوالێتی به‌رهه‌مه‌کان.
سازکردنی سازه سونه‌تییه‌کان (ته‌مووره):
ته‌مووره سازی ئایینی و عیرفانی و به زاراوه‌ی کوردی ناوچه‌که “ته‌میره”، ئامێری مۆسیقای خه‌ڵکی کرماشان و به‌تایبه‌ت لایه‌نگرانی عیرفانه و له کۆڕه‌کانی زیکرو ڕێوڕه‌سم و بۆنه ئایینییه‌کاندا له‌کاتی دوعا و پاڕانه‌وه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت. ئامێره پێژه‌نییه‌کانی وه‌ک سێ تار، چگور و … له‌ڕیزی بنه‌ماڵه‌ی ته‌مووره‌دان، به‌م جیاوازییه‌وه که له ئه‌ندازه‌ی کاسه، ده‌سته، ژماره‌ی سیمه‌کان، ژماره‌ی په‌رده‌کان،ژماره‌ی گووشییه‌کان و هه‌روه‌ها جۆری ژه‌ندن ته‌مووره جیاوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ته‌نینی کڵاش:
کڵاش یه‌ک له پاپۆشه سونه‌تی و کۆنه‌کانی پارێزگای کرماشان و ناوچه کوردنشینه‌کانه. کڵاش له‌باری پێکهاته‌وه خۆڕاگره و له وه‌رزه جۆراوجۆره‌کاندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. ژنانی کورد و جارجاریش پیاوان، له‌گه‌ڵ ده‌زووی په‌موویی سه‌ره‌وه‌ی کڵاش به زه‌وق و مشووری تایبه‌تی خۆیان ده‌دوورن و ژێره‌که‌شی له ماکی قوماشێکی په‌مووییه و به‌شێوه‌ی فیته‌یی پێکه‌وه ده‌لکێت و ده‌بێته هۆی خۆڕاگری کڵاش و له کۆتاییدا پێکه‌وه ده‌یانلکێنن و کڵاش ساز ده‌کرێت و ئاماده‌یه بۆ له‌پێکردن. که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌رسته‌ی سروشتی بۆ وه‌به‌رهێنانی کڵاش، تایبه‌تمه‌ندی فێنککردنه‌وه‌ی پێ و هه‌روه‌ها یه‌کجۆربوونی پێی ڕاست و چه‌پ وه‌ک تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کڵاشن که له پاپۆشه‌کانی دیکه جیاوازه و ناوبانگێکی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی پێ به‌خشیوه.
به‌رماڵک ته‌نین (جاجم ته‌نین):
جاجم جۆرێک ڕاخه‌ری دووسه‌ره‌یه. جاجم برژۆڵی نییه و ده‌کرێ له هه‌ر دوو ڕووی که‌ڵک وه‌رگرین. جاجم له نێوان خه‌ڵکی کۆچه‌ری کرماشان بۆ به‌سته‌به‌نی و گواستنه‌وه‌ی که‌رسته و پێداویستییه‌کان و هه‌ندێ جاریش وه‌ک باڵاپۆشێکی گه‌رم که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیردرێت. له سه‌رده‌می کۆندا، جاجم له‌نێوان خه‌ڵکی ناوچه‌که هه‌ندێ جار وه‌ک دیاری و پێشکه‌شی و نۆماڵه‌ی تازه‌بووکان ده‌کار هێنراوه. ماکی سه‌ره‌تایی جاجم، خوری و ته‌نینیشی وه‌ک گڵێمه، به‌م جیاوازییه‌وه که جاجم ته‌خته‌ته‌خته ده‌ته‌نرێت و پاشان پیکه‌وه ده‌لکێ و ده‌دوورێت. له‌ناوچه‌ی هه‌وراماناتی پارێزگای کرماشان، ژنان جاجمی ڕه‌نگین و پڕ نه‌خش و به‌کوالێتی ده‌ته‌نن که به‌رهه‌مێکی ده‌گمه‌ن و بێ وێنه‌یه.
چیخ ته‌نین یان چیت ته‌نین:
چیخ یان چیت زیاتر بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی ڕه‌شماڵه‌کان ده‌کار ده‌هێنرێت. هه‌ندێ جار چیخ یان چیت بۆ پاراستن و جوانکاری ده‌وروبه‌ری ڕه‌شماڵه‌کان و هه‌ندێ جاریش وه‌ک جیاکه‌ره‌وه‌ی ژووره‌کانی نێو ڕه‌شماڵ که‌ڵکی هه‌یه و ده‌کار ده‌هێنرێت. ماده سه‌ره‌تاییه‌کانی سازکردنی چیخ خوری و حه‌سیره که به پێی نه‌خشی هزر و توانای داهێنانی هونه‌رمه‌ند ساز ده‌کرێت. چیخه‌کان به دوو شێوازی ساده و ڕه‌نگی، به‌پێی جۆری ده‌کارهێنان ساز ده‌کرێن و ئێستا کۆچه‌رانی ناوچه‌که وه‌ک که‌رسته‌یه‌کی گرنگ له چیخ که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
مه‌ره‌زدوورین:
مه‌ره‌زدوورین یه‌ک له هونه‌ره سونه‌تی و ڕه‌سه‌نه‌کانی خه‌ڵکی پارێزگای کرماشانه که ئه‌م دواییانه ڕۆیشته نێو ڕیزی ئاسه‌واره تۆمارکراوه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. مه‌ره‌ز، جۆرێک قوماشی ناوچه‌ییه که بۆ جلوبه‌رگی پیاوان له‌کۆنه‌وه تا ئێستا باو بووه و هه‌یه. ماده‌ی سه‌ره‌تایی له‌م پارچه‌دا، خوریی بزنه. پارچه‌ی مه‌ره‌ز زیاتر له ناوچه‌کانی جوانڕۆ، ڕوانسه‌ر، مه‌هاباد، سه‌قز و شاری زاخۆی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌دوورێت. خوریی ده‌کارهێنراو له مه‌ره‌زدا ڕه‌نگ ناکرێت به‌ڵکوو به تێکه‌ڵکردنی دوو یان چه‌ند جۆره خوری ڕه‌نگێکی جوان ده‌رده‌که‌وێت.
جلوبه‌رگی ناوچه‌یی (کرماشانی):
یه‌ک له ڕێگاکانی ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ کلتووری ناوچه‌یه‌ک، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه. خه‌ڵکی پارێزگای کرماشآن وه‌ک شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران خاوه‌نی دابونه‌ریت، ئایین و جلوبه‌رگی تایبه‌تی خۆیانن. جلوبه‌رگی پیاوان و ژنانی ئه‌م ناوچه به هۆی کوردبوونه‌وه وه‌ک زۆرێک له پارێزگا کوردنشینه‌کانه و جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی نییه، ئه‌ڵبه‌ت له‌باری ڕواڵه‌ته‌وه جیاوازی له‌گه‌ڵ ناوچه کوردنشینه‌کانی دیکه هه‌یه و ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ڕواڵه‌تی به ئاشکرا دیاره.
مه‌وج ته‌نین:
مه‌وج، پارچه‌یه‌که که له خوری مه‌ڕ ساز ده‌کرێت و وه‌ک جێگای پێخه‌ف، په‌توو، پشتی، سه‌رکورسی، جانماز و هه‌ندێ جاریش بۆ ڕه‌شماڵی کۆچه‌ران که‌ڵکی هه‌یه. پیشه‌سازی مه‌وج ته‌نین له کرماشان‌دا پێشینه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه و مه‌وج ته‌نان له زۆربه‌ی شاره‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌دا بوونیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ساڵانی ڕابردوو، ده‌بینین که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه هه‌بوونی مه‌وجیان له‌نێو ماڵان‌دا وه‌ک هونه‌ری کابانی ماڵ ئاماژه پێداوه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌نگی دڵنشینی ده‌زگاکانی سونه‌تی مه‌وج ته‌نین له کرماشان ببیسین، ده‌بێ سه‌ردانێکی بازاڕی کۆنی شار بکه‌ین که چه‌ند هونه‌رمه‌ندی کۆنه‌کار به ده‌زگای جۆڵایی خه‌ریکی مه‌وج کردنن و نه‌خشه کۆن و ڕه‌سه‌نه‌کان له‌سه‌ر مه‌وجه‌کان ده‌خشێنن. بازاڕی چاڵی حه‌سه‌ن خان و بازاڕی فه‌یزئاو وه‌ک دوو شوێنن که هێشتا ده‌کرێ چه‌ند مامۆستای کۆنه‌کار و توانای مه‌وجکه‌ری تێدا بدۆزینه‌وه.
نه‌وگکردن:
نه‌وگ وه‌ک ڕاخه‌رێکی سونه‌تی له خوری دروستکراوه که یه‌ک له پیشه ده‌ستی و هونه‌ره سونه‌تییه‌کانی پارێزگای کرماشانه. نه‌وگ به‌هۆی فراوانی ماده سه‌ره‌تاییه‌کانی له ژیانی کۆچه‌ره‌کانی ناوچه‌که‌دا پێگه‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌یه. نه‌وگ وه‌ک ڕاخه‌ر و هه‌روه‌ها جلوبه‌رگ و… به شێوه‌ی سونه‌تی ساز ده‌کرێت. له‌سه‌ره‌تای کاردا، خورییه ڕه‌نگینه‌کان له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ک ده‌خرێن و بنه‌ما و بناغه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی داواکراو هه‌ر به‌و خورییه ڕه‌نگینانه‌وه له‌سه‌ر پارچه‌که ده‌نه‌خشێت و پاشان له‌درێژه‌ی کۆکارێکدا نه‌وگی سونه‌تی و ڕه‌سه‌ن به ده‌ستی ڕه‌نگینی وه‌ستای لێزان ساز ده‌کرێت.