مانگی ڕابردوو دانیمارك له‌یه‌كێك له‌وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه پشت به ئاشه با ده‌بستێت توانی بۆ ماوه‌یه‌ك یه‌ك ڕۆژ بڕێكی زۆری كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت كه به‌شی هه‌موو وڵاته‌كه‌ی بكات.
له‌و ڕۆژه‌دا ئه‌و وڵاته ئه‌سكه‌ندناڤییه سوودی له چالاكیی با وه‌رگرت و توانی 97 گیگا وات كاره‌با به‌رهه‌م بهێنێت و كاره‌بای 10 ملیۆن ماڵی دانیماركیی دابین كرد.
ئۆلیڤه‌ر جۆی وته‌بێژ به‌ناوی رێكخراوی (wind europe)ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئاشكرای كرد، دانیمارك نوێترین نمونه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپییه كه هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌دات بۆ پشت به‌ستن به وزه‌ی پاك به تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی له تونده بایه‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێت.
به پێی قسه‌كانی جۆی به‌ریتانیا له ساڵی 2016دا توانی بۆ ماوه‌ی 12 سه‌عات كاره‌با له‌و ئاشه بایانه‌وه به‌رهه‌م بهێنێت بێئه‌وه‌ی پشت به خه‌ڵووز ببه‌ستێت، له‌كاتێكدا ئه‌ڵمانیا ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك كردووه و پورتوگال توانیویه‌تی بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژی ته‌واو پشت به ووزه‌ی پا ببه‌ستێت.