بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بڕی (٢٥٠) ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی ڕێگایەکی سەرەکی قەزای سەید سادق تەرخان دەکرێت کە تەواوکردنی پرۆژەی رێگای سەرەکی سەیدسادق یەکێک بوە لەداواکارییەکانی ھاوڵاتیان و لێپرسراوی قەزاکەو بەتەواوکردنیشی تاڕدەیەک گرفتی ھاتوچۆ و لە قەزاکەدا چارەسەر دەبێت.