لیژنەی بەدواداچوونی كێشەی خزمەتگوزاری كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون بڕیاریدا، دابینكردنی خزمەتگوزاریی بۆ كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، تەندەرین بۆ بكرێتو بدرێتە كەرتی تایبەت.
(عەبدولقادر ساڵح) نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاندوە، بەئامادەبوونی نوێنەری پارێزگاو لیژنەی یاسایی قائیمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشو نوێنەری داواكاری گشتیو شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانو كارەبا، لە پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەك بۆ كێشەی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون ئەنجامدراو بەوردی گفتوگۆكرا لەسەر كێشەی خزمەتگوزرایی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە كە كۆی خزمەتگوزاریی كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون، لەرێگەی تەندەرینو بەكەمكردنەوەی نهێنی بدرێت بە بەڵێندەر، لە كۆبونەوەكەشدا بەكۆی دەنگ بڕیاردراوە جێبەجێكردنی خزمەتگوزاری كۆمەڵگاكانی نیشتەجێبوون تەندەرینی بۆ بكرێت.