بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی پارێزگای سنە ئاشكرایكرد، لە نەورۆزی ئەمساڵدا خاڵە سنووریەكانی پارێزگاكەیان، بەڕووی چالاكییە بازرگانیەكاندا كراوە دەبن.
(بەختیار ڕەحمانی) بەئاژنسی میهری راگەیاند، لەپێناو برەودان بەئاڵوگۆری بازرگانی، ئەم نەورۆزە سەرجەم خاڵە سنووریەكانی پارێزگای سنە داناخرێت و گەشتیاران و بازرگانان دەتوانن وەك ڕۆژانی ئاسایی لەو سنوورانەوە هاتووچۆ بكەن.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگەكانی پارێزگای سنە وتیشی، هەرچەندە لە رۆژانی نەورۆزدا هەموو ئیدارەكانی ئێران دادەخرێن، بەڵام خاڵە سنووریەكانی باشماخ و سەیرانبەن كراوە دەبن و كاری بازرگانی ڕاناوەستێتو 24 كاتژمێر ئیشوكاری بازرگانانو گەشتیاران رێكدەخەین.