ھێنانی میوە بە ڕێژەی %٥٠ کەمی کردووە

 
هێنانی سەوزەو میوە بۆ ھەرێمی کوردستان بە ڕێژەی لەسەدا %٥٠ کەمی کردووە نوێنەری ژووری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی ھۆکارەکەی بۆ خاڵی گومرگی سەفرا دەگێڕێتەوە.

عەتا محەمەد نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و کاسبکاران لە عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند” ھێنانی میوە و تەڕە بەڕێژەی لەسەدا %٥٠ کەمی کردووە بەھۆی ئەو خاڵە گومرگیەی سەفڕا کە لەدیالە داندراوە دوبارە ئەو بارانە گومرگ دەکەنەوە کە لە ھەرێمەوە بەرەو خواروی عێراق دەڕوات بەمەش وای کردووە بازرگانانی میوە کارەکانیان ڕابگرن”

ئاماژەی بەوەشدا” میوەی ئێستا زیاتر لەوڵاتانی تورکیاو ئێرانەوە دێتە شاری سلێمانی ئەو ڕێژەیەی کەدێت بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە لەبەر ئەوەی بازرگانان ناتوانن میوەکان ڕەوانەی خواروی عێراق بکەنەوە لەبەر دوبارە گومرگ کردنەوەی بارەکان”

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەبارەی کەمبونی بازرگانی میوەوە ڕایگەیاند” ھۆکارەکەی ئەوخاڵە گومرگیەیە کە لە سەفرا ھەیە وە ئێمە چەندین جار حکومەت و لایەنە پەیوەندی دارەکانمان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەوخاڵە گومرگیە زیانی زۆری بە کاری بازرگانی گەیاندووە لە ھەرێمی کوردستاندا بۆیە داوای چارەسەری ئەو خاڵە گومرگیە دەکەین”

ئاماژەی بەوەشدا لەئێستادا بە ھەوڵی ژووری بازرگانی لەگەڵ دەوڵەتی ئێراندا سەرقاڵی لابردنی ئەوخاڵە گومرگیەن و نەھێشتنی ئەو ڕێگریانە.

ئەو خاڵە گومرگیەی کەلەدیالە لەناوچەی سەفرا داندراوە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە زیانی زۆری بەکاری بازرگانی کوردستان گەیاندووە.