كۆمپانیایه‌كی جیهانی بۆ بۆ راوێژ‌و روپێوی شاره‌كانی جیهان بڵاویكرده‌وه، باشترین و خۆشترین شوێن بۆ ژیانكردن له سه‌ر زه‌وی، شاری ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسایه، ناخۆشترین شاریش له‌سه‌ر ئاستی جیهان، شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقه و خراپترین خزمه‌تگوزاریی تێدایه.
به‌گوێره‌ی روپێوییه‌كی كۆمپانیای مێرسیر بۆ باشترین شوێنه‌كانی جیهان بۆ ژیانكردن و پشوودان، چه‌ند شارێكی وه‌كو باشترین شاره‌كانی جیهان ده‌ستنیشان كردوه.
له روپێوییه‌كه‌دا پشت به ده‌یان پێوه‌ر به‌ستراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ شاره‌كانی جیهان بكرێت، له وانه‌ش ئاستی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاسایش و سه‌قامگیریی سیاسی و چاودێریی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و رێژه‌ی تاوان و گواستنه‌وه و خۆشگوزه‌رانی.
به‌پێی رووپێوییه‌كه‌ی مێرسیر، شاری ڤییه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا، جوانترین و شیاوترین شاری جیهانه بۆ ژیانكردن و حه‌وانه‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتوه، له دوای ئه‌ویش شاره‌كانی زیورخ له سویسرا و ئۆكلاند له نیوزله‌ندا و میونخ له ئه‌ڵمانیا و ڤانكۆڤه‌ر له كه‌نه‌دا، به‌باشترین شاره‌كانی جیهان ئه‌ژماركراون.
له روپێویه‌كه‌دا له كیشوه‌ری ئاسیا شاری سه‌نگافوره به جوانترین شاری كیشوه‌ره‌كه‌و له
ئه‌فریقاش شاری دۆربان له باشوری ئه‌فریقا به جوانترین شاری كیشوه‌ره‌كه ده‌ستنیشانكراوه له‌سه‌ر ئاستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش سان فرانسیسكۆ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و 29 یه‌می جیهانی گرتووه.
كۆمپانیای مێرسیر له نوێترین رووپێوییه‌كه‌یدا كه بۆ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردوه، شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، به‌خراپترین شار ده‌ستنیشان كراوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌كه، كه كه‌مترین ئه‌مانی تێدایه بۆ ژیانكردن و مانه‌وه به‌سه‌لامه‌تی.
له دوای شاری به‌غداد، شاره‌كانی دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌نیش، له ریزبه‌ندی دواوه‌ی شاره‌كانی جیهاندان بۆ ژیان و خۆشگوزه‌رانی، هۆكاری سه‌ره‌كیش بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و شارانه وه‌كو خراپترین شاره‌كانی جیهان، ته‌قینه‌وه‌و رفاندن و كوشتن و نه‌بوونی سه‌قامگیریی سیاسی و كه‌میی خزمه‌تگوزارییه‌كانه.
به‌گوێره‌ی ئامار‌و داتاكان، شاری به‌غداد له په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، یه‌كێك بوه له باشترین شاره‌كانی جیهان و له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه، خه‌ڵك بۆ پشودان و بینینی مێژووی دێرینی عێراق و گه‌شتوگوزار، روویان كردۆته ئه‌و شاره، به‌ڵام ئێستا ئاستی گه‌شتكردن بۆ به‌غداد، به‌به‌راورد به‌شاره‌كانی دیكه‌ی جیهان، زۆر دابه‌زیوه‌و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراقیش، به‌كه‌می له به‌غداد ده‌مێننه‌وه.