د.نەجمەدین كەریم سەرپەرشتی كۆبونەوەی بەڕێوەبەرانی بانكە حكومییەكانی شاری كەركوكی كردو داوایكرد كێشەی بانكە حكومییەكان چارەسەربكرێت.
لە كۆبونەوەكەدا رێوشوێنەكانی گەشەپێدانی كاری بانكەكان و ئاسانكاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و بانكەكان كرا، بەمەبەستی لابردنی تەگەرەكانو زامنكردنی خزمەتگەیاندن بەهاوڵاتیان بەتایبەتی لەبواری مامەڵەكردن بەپارەی قەبارە بچووك و زیان پێگەیشتوو.
د.نەجمەدین كەریم، تەئكیدی كردەوە كە ئیدارەی كەركوك قایل نابێت میكانیزمێك پەیڕەو بكرێت، كە كێشە بۆ هاوڵاتیان دروست بكات لەراكێشانی پارەو دانانی لەبانكەكانداو رێنماییدا سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ زامنكردنی مافی هاوڵاتیان بەتایبەتی توێژی فەرمانبەران و خانەنشینان.