عیراق مانگانە 15 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

ئەندامێكی لیژنەی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشكرای دەكات, حكومەتی عیراق مانگانە بری 15 ملیۆن دۆلار بەهۆی بەكار نەهێنانی فرۆكەی ئێرباگەوە زیان پێدەگات.
محەمەد رەزا فەوزی ئەندامی لیژنەیی خزمەتگوزاری لە ئەنجومەنی نوێنەران بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاند: بە هۆی نەبوونی تیمی ئیشپێكردنی فرۆكەی ئیرباگ حكومەت مانگانە بڕی 15 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەكەوێت.
فەوزی رایگەیاندووە لە ماوەی رابردوودا حكومەت 5 فرۆكەی ئێرباگی بە بری 400 ملیۆن دۆلار كریوە بەڵام تا ئێستا بەهۆی نەبوونی تیمی شارەزا بۆ ئیشپێكردنیان كاریان پێنەكراوەو مانگانە 15 ملیۆن دۆلار زیان بە حكومەت دەگەێنن