له ئێستادا رێژه‌یه‌كى زۆر گوێزى كرواتی و ئه‌مریكی و چه‌ند وڵاتێكى تر هه‌نارده‌ى هه‌رێمى كوردستان كراوه، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له ناوچه‌ى هه‌ورامان له هه‌رێمى كوردستان ساڵانه رێژیه‌كى زۆر گوێز دێته به‌رهه‌م، به‌ڵام بۆ به‌كارهێنان و هه‌روه‌ها بۆ خواردنى هاووڵاتییان و ته‌نانه‌ت خاوه‌ن دوكانه‌كانى شیرینى دروستكردن گوێزى ئه‌و وڵاتانه به‌كار ده‌هێنن، ئه‌ویش به‌هۆى هه‌رزانى نرخه‌كه‌ى له بازاڕه‌كاندا.
گوێز به‌رهه‌مێكى بەسوودە له رووى ته‌ندروستیه‌وە، خێزانه‌كان بۆ خواردنى به‌یانیان زیاتر به‌كارى ده‌هێنن، ناوچه‌ى هه‌ورامان به‌ناوچه‌ى گوێز به‌ناوبانگه، به‌ڵام هه‌نارده‌كردنى گوێز له ده‌رەوه‌ى هه‌رێم واى كردووه گوێزى هه‌ورامان تا راده‌یه‌ك وه‌ك پێویست له بازاڕه‌كاندا كڕین و فرۆشتنى پێوه نه‌كرێت.
محەمه‌د ره‌سوڵ ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كارى كڕین و فرۆشتنى گوێز ده‌كات له شارى سلێمانى وتى: “من وه‌ك خۆم ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه كارى كڕین و فرۆشتنى گوێز ده‌كه‌م، به‌ڵام ته‌نها گوێزى بیانی زیاتر كڕین و فرۆشتنى پێوه ده‌كرێت ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌و گوێزه به‌رهه‌مێكى جوانه و تامێكى خۆشى هه‌یه”.
وتیشى: “گوێزى هه‌ورامان له ئێستادا له بازاڕه‌كاندا نه‌ماوه ئه‌ویش به‌هۆى كه‌میه‌وه كه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه گوێزى هه‌ورامان كه‌مى كردووه، رێژه‌یه‌كى كه‌م دێته به‌رهه‌م”.
محەمه‌د ره‌سوڵ وتیشى: “گوێزه‌كانى ئه‌مریكا و كرواتیا له هه‌رێمى كوردستان زۆره و ته‌نانه‌ت هه‌نارده‌ى ئێرانیش ده‌كرێت، به‌زۆریش بۆ شیرنیی دروستكردن به‌كار ده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها گوێزه‌كانى بیانی نرخێكى هه‌رزانى هه‌یه له‌چاو گوێزى هه‌ورامان به‌وه‌ى گوێزى بیانی یه‌ک كیلۆی به 2 هه‌زار تاوه‌كو 4 هه‌زار به‌ڵام گوێزى هه‌رامان نرخێكى گرانى هه‌یه كه یه‌ك كیلۆ گوێزى هه‌ورامان به 6 هه‌زار تاوه‌كو 9 هه‌زار دیناره”.
هاوکات كه‌مال عه‌لى خاوه‌نى دوكانى شیرینى دروستكردنه له شارى سلێمانی وتى: “ئه‌گه‌رچى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه له ناوچه‌ى هه‌ورامانى هه‌رێمى كوردستان رێژه‌یه‌كى كه‌م گوێز دێته به‌رهه‌م ئه‌وه‌ش واى كردووه كه رێژه‌ى گوێزى هه‌ورامان كه‌م بێت له بازاڕه‌كاندا، هه‌روه‌ها گرانى گوێزى هه‌ورامان ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ى گوێزى بیانی زیاتر به‌كار بهێنرێت و رێژه‌ى زۆربێت له بازاڕه‌كاندا”.
كه‌مال وتیشى: “ئێستا چه‌ندین جۆرى گوێزى بیانی له‌ناو بازاڕه‌كاندایه به‌تایبه‌ت گوێزى كرواتیا كه زۆر به‌كار ده‌هێنرێت، ئێمه‌ش بۆ دروستكردنى شیرینى گوێزى بیانی به‌كار ده‌هێنین چونكه نرخه‌كه‌ى هه‌رزان و گوێزێكى جوانه”.